Skip to main content

کۆمارى ئیسلامى بە بارمتەى گەورە پێشمەرگە تەسلیمییەکان قۆڵبەستتر دەکەن

کۆمارى ئیسلامى بە بارمتەى گەورە پێشمەرگە تەسلیمییەکان قۆڵبەستتر دەکەن
AvaToday caption
posted onNovember 19, 2020
nocomment

"عیرفان موورتەزایی" تەمەن ۳۲ ساڵ کە بۆ ماوەی چوار ساڵ پێشمەرگەی پارتی ئازادیی کوردستان و ساڵێکیش پێشمەرگەی کۆمەڵەی زەحمەت کێشانی کوردستان بووە، خۆى داوە بە دەستەوە و چووەتەوە ئێران!

 

بەڵام دواى چوونەوەى، بەردەوام کۆمارى ئیسلامى کێشەی بۆ بنەماڵەکەى دروست کردووە. بۆ ماوی چوار مانگ لە لایەن ئیدارەی ئێتلاعاتی سەقزەوە لێپرسینەوەى لەگەڵ کراوە!

ڕۆژی چوارشەمەی پێشووش کە لە ماڵەوە دەبێت، هێزەکانی ستادی خەبەری ١١٣ى سەقز بەسەر ماڵەکەیاندا دەدەن. عیرفان قوڵبەست دەکەن و دوو شەو لە بەندیخانەی ئیتلاعاتی سەقز دەیهێڵنەوە دواتر دەبرێتە دادگا و لەوێ لەلایەن بازپورسی لقى دووی دادیاری بە ناوی قازی قاسم زەمانی بە دانانى بارمتەیەک ١٥٠ ملیۆن تمەنى حوکمى دەدات!

وێنەى سەنەد

وێنەی لاى چەپ: سەنەدى بەکرێگرتە کە دەبێت مانگانە ملیۆن و نیو تەمەن بە قیست بدرێتە خاوەنەکەى!

وێنەى لاى ڕاست: حوکمى قازی بۆ عیرفان بە تۆمەتی ئەندامیەتی پارتی ئازادیی کوردستان و کۆمەڵە و چوونەدەرەوەی بێ مۆڵەت لە سنوور

 

دواتر دەەبرێتە زیندای ناوەندى سەقز و لەوێش لە بەندی ۲ کە تایبەتە بە زیندانیانی ئەمەنییەتی و سیاسی و قاچاق و شەڕ و ئاژانە تا یەکشەممە دەهێڵدرێتەوە.

بنەماڵەکەشى بە قیستى مانگانەى ملیۆنێک و پێنجسەد هەزار تمەن، سەنەدێک بەکرێ دەگرن بۆ ئەوەى کوڕەکەیان بهێننە دەرەوە لە زیندان!

ئەمە تەنیا چیرۆکى پێشمەرگەیەکى تەسلیمى نییە، بەڵکو چیرۆکى دەیان پێشمەرگەى دیکەیە کە خۆیان داوە بە دەستەوە و خەریکى کاسپین، کەچى کۆمارى ئیسلامى بەردەوام خەریکى بەستنەوە و هەڕەشەلێکردنیانە!