خیرت ویڵدز لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا، دوو کاریکاتۆری لەسەر تورکیە بڵاو کردووەتەوە. لە یەکەمین کاریکاتۆرێکدا کە ڕۆژی شەممە، ٢٤ی ئۆکتۆبر بڵاو بووتەوە، دیمەنێکی ئەردۆغان بڵاو بووەتەوە کە تێیدا بەشێوەی کڵاو، بۆمبێکی لەسەر ناوە و ناوی حیزبی دەسەڵاتدارای تورکە" ئاکەپە"ی لەسەر نووسیوە.
لە دووهەمین کاریکاتۆردا کە ڕۆژی ڕابردوو بڵاوی کردەوە، ویلدرز، دیمەنی کەشتیەک بە ئاڵای تورکیەی بڵاو کردەوەو لە سەرەوەی نووسیبوی" ماڵ ئاوا ئەردۆغان، تورکیە لە ناتۆ فڕیدەنە دەرێ.
ئەردۆغان سکاڵای لەسەر ویڵدز تۆمار کردووە
پارێزرەکانی سەرکۆماری تورکیە ڕۆژی سێشەممە، سکاڵایەکیان لەسەر ڕێبەری حیزبی ڕاستی هوڵەند تۆمار کردووە و گووتویانە دادگاکانی تورکیە، توانایی پێراگەیشتن بەو دۆسیەیان هەیە.
هوڵەند: ئەو سکاڵایە جێگەی قەبووڵکردن نییە
بە کاردانەوە بە سکاڵاکەی تورکیە، سەرۆکوەزیرانی هوڵەند ڕایگەیاندووە، ئەمە سکاڵایە مایەی قەووڵکردن نییە و پەیامێکم بۆ سەرکۆماری تورکیە هەیە. سەرۆکوەزیرانی هوڵەند گووتی: ئێمە لە هوڵەند ئازادی ڕادەبڕینمان هەیە و ئەوە بە گرینگترین مافی خۆمان دەزانین. ئەو ئازادیە کاریکاتۆری سیاسەتوانانیش دەگرێتەوە.