ڕۆژنامەى هیڵ ـى ئەمەریکا لە نوێترین ژمارەى خۆیدا بابەتێکى لەسەر هێرشکردنە سەر بەرژەوەندى و لایەنگران و هاوپەیمانانى ئەمریکا لە عێراق و هەرێمى کوردستان خستووەتە ڕوو و باس لەوە دەکات کە "کۆمارى ئیسلامى بۆ ئەوەى فشار بخاتە سەر ئەمریکا و پاشەکشێى پێ بکات، لە ڕێگەى میلیشیا تیرۆریستییەکانى خۆیەوە لە عێراق دەیهەوێت هێرش بکاتە سەر بنکە سەربازی و لایەنگران و هاوپەیمانەکانى ئەمریکا و بۆ ئەمەش دەیهەوێت ئەو هێرشانە بکێشێتە نێو خاکى هەرێمى کوردستانەوە".
هێڵ هێرشە موشەکییەکەى سەر فڕۆکەخانەى هەولێر و سووتاندنى بارەگاى پارتى لە بەغدا بە نمونە دەهێنێتەوە کە هەردووکیان لە لایەن حەشدى شەعبیی نزیک لە سوپاى قودسى سوپاى پاسدارانى کۆمارى ئیسلامییەوە ئەنجام دران.
شایەنى باسە کۆمارى ئیسلامى بە هۆى هەنگاوە جدی و نزیکەکانى مستەفا کازمى سەرۆکوەزیرانى عێراق بۆ سەر بەرژەوەندییەکانى، دەیهەوێت ئاژاوە لەم وڵاتە بنێتەوە و لە ڕێگەى میلیشیا تیرۆریستییەکانى بن دەستییەوە لە بەرژەوەندى ئەمریکییەکان بدات.
لینکى ڕاپۆرتەکە:https://thehill.com/opinion/international/521749-iran-threatens-us-kurdish-allies-in-iraq