Skip to main content

هەتا دێت پێگەى حیزبوڵا و کۆمارى ئیسلامى لە عێراق بەرتەسکتر دەبێتەوە!

هەتا دێت پێگەى حیزبوڵا و کۆمارى ئیسلامى لە عێراق بەرتەسکتر دەبێتەوە!
AvaToday caption
posted onOctober 24, 2020
nocomment

حکومەتەکەى مستەفا کازمى، پرۆژەی نۆژەنكردنەوەی فڕۆكەخانەی بەغداى کە پێشتر درابووە کۆمپانیایەکى حیزبوڵاى عێراقى، ئێستا داویەتە دەست كۆمپانیایەكی كوەیت.

 

راپۆرتێكی رۆژنامەی ئەلعەرەبی چاپی لەندەن بڵاوى کردووەتەوە کە مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانى عێراق بە پەلە ئەم پڕۆژەیەى کە چەندین ملیۆن دۆلارى تێ دەچێت لە حیزبوڵاییەکانى بن دەستى کۆمارى ئیسلامى ستاندووەتەوە و داویەتە كۆمپانیای ناس ـی كوەیتی و گرێبەستى بەستنى کامێراى چاودێرى و دابینکردنى سیستەمى ئەلیکترۆنى و پێداویستییە مۆدێرنە تەکنەلۆژییەکانى لەگەڵ واژوو کردووە و بەمەش چیتر ئەم میلیشیا شێعییەى عێراق دەسەڵاتى بەسەر فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى بەغدادا نامێنێت و بەمەش ناتوانێت چاودێرى جموجۆڵەکان بکات، چونکە پێشتر كەتیبەكانی حزبوڵای عێراق كە ئەبو مەهدی موهەندیس بە ڕێنمایی قاسم سولەیمانى دای مەزراند و هەردووک ئەم تیرۆریستە لە هێرشێکى فڕۆکە ئەمریکییەکان کوژران، هەموو دەسەڵاتێکیان لەسەر فڕۆکەخانەکە هەبوو.

حیزبوڵاىى عێراقق

ڕۆژنامەى چاپى عەرەبی لەندەن لە زارى سەرچاوەیەکەوە باسى لەوە کردووە کە حیزبوڵا تا دوا بەشى تەندەر و گرێبەستەکە کارى کردووە و کێبەرکێى کردووە، بەڵام ئەمریکییەکان بە کازمییان گوتووە دەبێت دەستى ئێران لەم پڕۆژە هەستیارە ببڕیت و بەمەش دووبارە ڕێگرى لە کۆمارى ئیسلامى کرا تا بچێتە نێو دامەزراوە و شوێنگە هەستیارەکانى عێراقەوە.