Skip to main content

ڕێکخراوى ڕیپۆرتەرانى بێ سنوور خوازیارى خۆتێهەڵقورتادنى خێراى نەتەوە یەکگرتووەکان بوون لە کەیسى ڕوحوڵا زەم

ڕێکخراوى ڕیپۆرتەرانى بێ سنوور خوازیارى خۆتێهەڵقورتادنى خێراى نەتەوە یەکگرتووەکان بوون لە کەیسى ڕوحوڵا زەم
AvaToday caption
posted onOctober 21, 2020
nocomment

ڕێکخراوى ڕیپۆرتەرانى بێ سنوور دوێنێ سێشەممە لە تویتێکدا بە پشتڕاستکردنەوەى چەدنین سەرچاوە لەسەر حوکمى کۆتایی و ئیعدامى ڕوحوڵا زەم ڕۆژنامەنووس و دامەزرێنەرى کەناڵى تلێگرامى ئامەدنیوز، خوازیارى خۆتێهەڵقورتادنى خێراى نەتەوە یەکگرتووەکان بوون لە کەیسەکەى.

 

سەرەڕاى تێپەڕینى زیاتر لە مانگێکى حوکمى دیوانى باڵاى ئێران لەمەڕ پەروەندەى ڕوحوڵا زەم، تا ئێستا هیچ بەرپرسێکى کۆمارى ئیسلامى قسەى لەسەر پشتڕاستکردنەوە و یا ڕەتکردنەوەى ئەم حوکمە دەرچووە نەکردووە و تەنانەت باسى ئەم ڕۆژنامەنووسەشیان نەهێناوەتە سەرزمان.

لەم مانگەى دوایی، چەندین جار هەواڵى پشتڕاستکردنەوە و دواتر بەدرۆخستنەوەى حوکمى ئیعدامى زەم لە چەندین سەرچاوە بڵاو بوونەوە.

پێشێلکردنى مافى ئازادى ڕادەربڕین و ئازادى ڕاگەیاند، فڕاندن و دەستبەسەرکردنى نایاسایی ڕوحوڵا زەم، بەڕێوەبردنى دادگاییەکى نادادپەروەرانە، نەبوونى مافى هەڵبژاردنى پارێزەر و ددانپیانانى ناچارى و ئازار و ئەشکەنجەى ڕۆحى و جەستەیی، تەنیا گۆشەیەکن لە پێشێلکارییەکانى کۆمارى ئیسلامى و دەزگاى دادوەرى ڕژێم بەرامبەر ئەم ڕۆژنامەنووسە!