Skip to main content

ئەمریکا: چالاکى میلیشیاکانى سەر بە ئێران هۆکارى گێرەشێوێنییە!

ئەمریکا: چالاکى میلیشیاکانى سەر بە ئێران هۆکارى گێرەشێوێنییە!
AvaToday caption
posted onOctober 18, 2020
nocomment

مۆرگان ئۆرتاگۆس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ یەکشەممە لەبارەى هێرشکردنە سەر بارەگای پارتی و سووتاندنى ئاڵاى کوردستان لە بەغدا وتى:

 

بە توندی سەرکۆنەی ھێرشكردنە سەر بارەگای پارتی دیموكراتی كوردستان دەکەین لە بەغدا، لەلایەن لایەنگرانی حەشدی شەعبییەوە.

ڕەفتاری میلیشیاكان دەبێتە هۆکاری تێکدانی سەقامگیری عێراق و دروستکردنی شەڕی تائیفی.

چالاکییە نەگریسەکانی ئەو میلیشیانەی کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن دەبێتە مایەی تێکدانی ئەمن و ئاسایشی عێراق.

دەبێت لایەنە سیاسییەكان هەوڵی جدی بدەن بۆ پاراستنی دیموکراسییەت، بەبێ ھەڕەشەکردنی میلیشیا گێرەشێوێنەكان.

داوا لەسەرجەم لایەنە عێراقییەکان دەکەین لەم كاتە ھەستیارەدا كە عێراق پێیدا تێپەڕ دەبێت بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا و قەیرانی ئابووری و ھەڕەشەی بەردەوامی داعش، بەرپرسیارانە مامەڵە بكەن.