Skip to main content

ترامپ: دوایب هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا هەلومەرج بۆ ڕێککەوتن دەگەڵ ئێران ناخۆشتر دەبێتەوە

ترامپ: دوایب هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا هەلومەرج بۆ ڕێککەوتن دەگەڵ ئێران ناخۆشتر دەبێتەوە
AvaToday caption
posted onSeptember 26, 2020
nocomment

دۆنالد ترامپ ئاوی پاکی بەسەر دەستی دەسەڵاتدارانی ئێراندا کرد و ڕایگەیاند دوای هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا، هەلومەرجی ڕێککەوتن دەگەڵ ئێران زۆر دژوارتر دەبێتەوە.

ئەو قسانەی ترامپ لە کاتێکدایە کە ڕۆژنامەیەکی کوێتی بڵاوی کردووەتەوە ئێران و ئەمریکا بە نهێنی لە عەممان لە وتووێژدان.

پینج حەوتووی ماوە بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا و ڕێبەرانی کۆماری ئیسلامی دڵیان بەوە خۆشە کە دۆنالد ترامپ لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەمریکادا دەنگ نەهێنێتەوە.

دڵخۆشی دەسەڵاتدارانی ئێران بە دۆڕانی ترامپ لە کاتێکدایە کە لێکۆڵەران لەو بڕوایەدان مانگی ئۆکتۆبر شتێکی سەرسورهێنەر ڕوودەدات کە دەتوانێ کاریگەری جدی لەسەر هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا دابنێت.

یەکێک لە ئەگەرەکانی سەرسورهێنەر بوونی مانگی ئۆکتۆبر، بردنەوەی هەڵبژاردنەکان لە لایەن دۆنالد ترامپەوە دەبێت.