سێ کۆڵبەری لاوی سەردەشتی چۆن کووژران؟
ڕوون بۆتەوە ئەو سێ کۆڵبەرە سەردەشتیەی کە پێشتر هەواڵەکەیمان بڵاو کردەوە ئیعدامی سەحرایی کراون! زانست حوسێن نەژاد، سیاوەش مڵکاری و زانکۆ ئەحمەدی کە بۆ کاری کاروانچێتی ڕۆیشتبوون لە کاتی گەڕانەوە لە سنوور ، لە لایەن پاسدارەکانی بنکەی سەربازی کانی خاتوون ئەسپەکانیان لێ دەستێندرێت و خۆشیان دەستبەسەر دەکرێن.
دوای ئەوەی بەیانی ئەو رۆژە بنەماڵەکانیان بۆ ئاگاداربوونەوە لە هەواڵی کوڕەکانیان سەردانی ئەو پاسگایە دەکەن، تەرمی کوڕەکانیان پێ دەدەنەوە!
بە گووتەی کۆڵبەر نیوز: بنەماڵەی ئەو قوربانیانە ئاسەواری ئەشکەنجە و لێدان بە قوۆنداغی تفەنگیان لەسەر سەر و دمووچاوی کوڕەکانیان دیتووە و لە کۆتاییدا هەر کامەیان ببە لێدانی سێ فیشەک لێیان کووژران.
داوا لە بنەماڵەی کۆڵبەرە قوربانیەکانی ئەو ڕووداوە، خەڵکی ڕزگاریخوازی کوردستان و ئێران دەکەین لە بەرامبەر ئەو تاوانە گەورەدا بێدەنگ نەبن و بە هەر شێوەیەک بۆیان دەکرێت ناڕەزایەتی دەربڕن.
هەروەها داوا لەو پارێزەرانە دەکەین کە بۆ بەرگری لە گیانی کۆڵبەران لە ساڵانی ڕابردوودا هاتبوونە مەیدان، بەرگری لەو کۆڵبەرانە بکەن و وەدوای دۆسیەکەیان بکەون.
ڕژیمی ئێرانی کورد کووژ دەبێ باجی ئەو تاوانە گەورە بدات و پێویستە لاوان ئەو بکوژانەی دەستیان لەو تاوانە گەورەدا هەیە سزا بدەن.