Skip to main content

١٠ مانگە کۆڵبەرێک ئازار دەکێشێت بە برینی فیشەکی چەکدارەکانی ڕژیمی ئێران

١٠ مانگە کۆڵبەرێک ئازار دەکێشێت بە برینی فیشەکی چەکدارەکانی ڕژیمی ئێران
AvaToday caption
posted onAugust 29, 2020
nocomment

حوسێن عەلەم هولی تەمەنی ١٨ ساڵە. ١٠ مانگ پێش ئیستا لە کاتی کۆڵبەریدا هێزی ئینتیزامی کۆماری ئیسلامی لە لێواری سنووری چالدوران تەقەی لێکرد و برینداریان کرد. ١٠ مانگ لە برین هەڵگرتنی حوسێن تێدەپەڕێت کەچی هەتا ئیستاش هەر بە گوچان دەتوانێ بەڕێگەدا بڕوات.

 

ڕژیمی ئێران جگە لە کووشتن، سێدارە، برسیەتی و سەرکووتی خەڵکی ڕۆژهەڵات هیچ دیاریەکی دیکەی پێ نەبووە.

دامەزراندنی ئێرانی مۆدێڕن لەسەر بنەمای سڕینەوەی جەستەیی و مێژوویی کورد بووە و هاواری دیموکراتیزە کردنی ئێران لە لایەن کوردەوە هەموو کات تیرۆری سەرکردە و ڕێبەرانمانی بەدواوە بووە.

سمکۆی شکاک، هەمزاغای مەنگوڕ، قازی محەمەد، سمایل شەریفزادە، سولەیمان موعینی، مەلا ئاوارە هەتا دەگاتەوە قاسملوو، شەڕەفکەندی، فواد مستەفا سوڵتانی، تەقینەوەی شەوی یەڵدا و مووشەکبارانی قەڵای دیموکراتەکان وڵامی ڕژیمە یەک لە دوای یەکەکانی ئێران بۆ داوا سەرەتاییەکانی کورد بوون.