لە هەردوو شارى مەریوان و سەوڵاوا نویکەى ١٨٠ هەزار کەس دەتوانن بەشدارى هەڵبژاردن بکەن و مافى دەنگدانیان هەیە، کەچى شیوا قاسمى پوور بە بەدەستهێنانى تەنیا ٨٠٠٠ دەنگ بووە براوەى هەڵبژاردنى پەلەمانى یانزەیەم لە مەریوان و سەوڵاوا.
ئارتیکاس ئیقباڵ فەرماندارى مەریوان بە ئاشکرا پشتیوانى لێ دەکرد و فەرمانداریش بە هەماهەنگى لەگەڵ دێهیار و شوورا و ڕویا و کارمەندانى ئیدارەکان ئەم دەنگانەى بۆ کۆکردەوە. تەنانەت ساڵێک پێش لە هەڵبژاردن فەرماندار لە ڕێگەى ئەڵماسى فەرماندارى ئێستاى شارى کامیاران، پەیوەندى قاسمى پووریان لەگەڵ حیزبی ئیعتدال و تەوسعە و خودى نەوبەخت سەرۆکى سازمانى بەرنامە و بودحەى هەموو ئێران و مەحموود ئەعزەمى سەرۆکى دەفتەرى ڕوحانى کە سەرۆکى حیزبیشە گەرم کرد و هەموو ئەمانە دەستبەکار بوون تا ئەم ژنە ببێتە ئەندام پەرلەمان.
ئەم ژنە تەنیا چەند ساڵ وانەى گوتووەتەوە لە قوتابخانەى ئەحمەد هینایەتى ئەویش بە مووچەى مانگانەى ٥٠٠ هەزار تمەن و تەنانەت یەک کاتژمێر لە هیچ ڕێکخراو و دامەزراوەیەکى دەوڵەتى و تەنانەت پەروەردەییش کارى نەکردووە، کەچى ئێستا بووەتە ئەندامى کۆمسیۆنى پەروەردە و بەدواداچوونەکانى پەرلەمان. بەڵام ئێستا قاسمى چوور مانگانە نزیکەى ٤٠ ملیۆن تمەن وەک مووچەى مانگانەى و مافى کرێى ئۆفیسى نوێنەرایەتى لە هەردوو شارى مەریوان و سەوڵاوا وەردەگرێت.
لە ڕێگەیەکى دیکەوە زانا کۆنەپۆشى سەرۆکى مەسکەن و شارسازى مەریوان بە شێوەى نایاسایی و بە فەرمانى فەرماندارى مەریوان، لە هەردوو شارى سەوڵاوا و مەریوان دوو خانووى دەوڵەتى وەک ئۆقیسى نوێنەرایەتى بە بەلاش خستووەتە بن دەستى و لە لایەکى دیکەیشەوە .
قاسمى پوور، ئێستا هیواى براى فەرمانبەرى جیهادى کشاوەرزى و ئومیدوارى ژنبرای مامۆستایە لە مەریوان و محەمەدى مێریشى فەرمانبەرى ناوەندى نوخبەگانى پارێزگاى سنەیە کە ئێستا کردوویەتییە ڕاوێژکار و ئێستا لە تاران لەگەڵ خۆیدا دەژین.
یەکێک لەو کەسانەى کەلەسەر سەندووقەکانى دەنگدان بووە دەڵێت: "هەموومان دەزانین کە تا سەعات دوو و نیوەى شەوى هەینى کە دەنگەکان ژمێردران، قاسمى پوور نزیکەى ١٥٠٠ دەنگ لە کەسى دووەم لە دواوە بوو، بەڵام لە ناکاو بە فەرمانى فەرماندار ئەنتەرنێتى مەریوان و کەناڵە تلێگرامییەکان وەستێنران و بە پێچەوانەوەى دە خوولەکەى پێشووى هەڵبژاردنى پەرلەمانى، کە بەلانى زۆرەوە تا بەیانى ڕۆژى شەممە و ڕاگەیاندنى دەرەنجامى کۆتایی هەڵبژاردنەکە ڕادەگەیێنرا، کەچى ئەم جارەیان تا ئێوارەى شەممە درێژەیان پێ دا تا ئەوەى کە شیوا قاسمى پووریان وەک براوە ڕاگەیاند".
ئەم ژنە ئیتلاعاتییە، مەدرەکى پسپۆڕى باڵاى زانکۆى ئازادى لەسەر پۆستەرەکانى دابوو لە کاتى هەڵبژاردن و وەک دکتۆر شیوا قاسمى پوور خۆى دەناساند، تەنانەت شووراى نیگەهبان بۆ جارێکیش هۆشدارییان پێ نەدا لە بەکارهێنانى سیفەتى دکتۆر وەک مەدرەکى باڵاى خوێندن.