Skip to main content

سێ چالاکی ژینگەپارێزی شارى سنە سزاى زیندانییان بەسەردا سەپێنرا

سێ چالاکی ژینگەپارێزی شارى سنە سزاى زیندانییان بەسەردا سەپێنرا
AvaToday caption
posted onJuly 29, 2020
nocomment

ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ی گەلاوێژی ١٣٩٩، لقی ١ی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی، سزای ٨ ساڵ و ٨ مانگ زیندانی تەعزیری بەسەر چالاکە ژینگەپارێزی فازڵ قەیتاسی، ئامانج قوربانی و سیراو قوربانیدا سەپاند.

 

لە ماوەی ڕۆژی ڕابردوودا، سیروان قوربانی و فازڵ قەیتاسی دوو کەس لە چالاکانی ژینگەپارێزی و ئامانج قوربانی کارناسی باڵای ژینگە کە هەموویان خەڵکی سنەن لە لایەن دادگای شۆڕش بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی نەتەوەیی لە ڕێگەی لاینگری و ئەندامیەتی لە یەکێک لە حیزبەکانی ئۆپۆزۆسیۆن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە گشتی بە ٨ ساڵ و ٨ مانگ زیندان سزا دراون.

بە پێی بڕیاری دادگا ئامانج قوربانی بە هۆکاری هەوڵدان دژی ئەمنیەتی نەتەوەیی لە ڕێگەی لاینگری و ئەندامیەتی لە حیزبێکی دژبەری کۆماری ئیسلامی بە ٣ساڵ و مانگێک زیندانی تەعزیری، فازڵ قەیتاسی بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی نەتەوەیی بە ئەندامیەتی لە حیزێکی کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامی بە ٢ ساڵ زیندانی تەعزیری و ٥ ساڵ زیندانی تەعلیقی و هەروەها بە هەمان تۆمەت سیروان قوربانی بە ٣ێ ساڵ و ٣ێ مانگ زیندانی تەعلیقی سزا دراون.

دانیشتنی دادگایی بۆ دۆسیەی ئەو چالاکە ژینگەپارێزانە ڕێککەوتی ١٢ی پووشپەڕی ساڵی ٩٩ هاوکات دەگەڵ پێراگەیشتن بە دۆسیەی هادی کەمانگەر، بەختیار کەمانگەر، عیسا فەیزی، مێهدی قوبادی، ڕاشد مونتەزیری، خالید زەمان و فەرزاد حوسێنی لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی نەتەوەیی لە ڕێگەی ئەندامیەتی و لاینگری لە یەکێک لە حیزبە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەچوو،