گەڵاڵەیەکی نوێی ئەمریکا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سانسۆری ئێران و چین
چەند ئەندامی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا لە هەر دوو حیزبی دێموکرات و کۆماریخواز ڕۆژی دووشەممە، هەشتی بانەمەڕ گەڵاڵەیەکیان بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ سانسۆری لە ڕادەبەدەری سێ وڵاتی وەک چین، ئێران و کورەی باکور لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان پێشکەش کرد.