میدیاکانی ئاڵمان ڕەخنە لە ڕانەگرتنی گەشتەکانى ئێران و چین دەگرن
دوای بڵاو بوونەوەی ڤایروسی کۆڕۆنا لە هێندێک لە وڵاتە ئەوروپاییەکان، (ئورزولا فن در لاین) سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکیەتی ئەوروپا ڕۆژی دووشەممە ١٦ی مارسی ٢٠٢٠ پێشنیاری بە وڵاتانی ئەندامی ئەو یەکیەتیە کرد لانیکەم بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ هەر جۆرە سەفەرێکی کەسانی دەرەوەی ئەوروپا بۆ نێو ئەوروپا ڕاگرن.
مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە ١٧ی مارسی ٢٠٢٠ ڕایگەیاند عەدنان ئەلرۆزقی کە وەک سەرۆکوەیزران ڕاسپێردراوە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق بە چەند مەرج لە لایەن ئەمریکاوە پشتیوانی لێدەکرێت.
کۆمپانیایەکی ئاڵمانی نیزیک بووەتەوە لە درووستکردنی دەرزی کۆڕۆنا و بەرپرسانی بێرلین دەڵێن واشنتۆن هەوڵی داوە بە پێشنیارێکی پارەیەکی زۆر بە شێوەی تاکلایەنە دەستی بەو دەرزیە ڕابگات.
لە ماوەی ٥ ساڵی ڕابردوودا قەبارەی فرۆشتنی چەک بە ڕۆژهەڵاتی ناڤین ٦١ لەسەد زیادی کردووە. توێژینەوەکانی ناوەندی سیپری بۆ ئاشتی کە لە سوئیدە نیشانی دەدات بازاڕی فرۆشتنی چەک بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.
مایک پؤمپئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی هەینی هۆشداری بە ئێراندا خۆ ببوێرێ لە دەستێوەردان لە ڕێککەوتنی مێژوویی نێوان ئەمریکا و گرووپی تاڵیبان.
بەرپرسانی بەشی تەندرووستی گشتی شاری چنگدۆى سەر بە پارێزگای سیچوان ـى وڵاتى چین ڕایانگەیاند "یەکێک لە تووشبووان بە ڤایروسی کۆوید ـ ١٩ (کۆڕۆنا) لەو شارە کەدوای تێپەڕکردنی خوولى دەرمانی خۆى چاک ببووەوە، جارێکی دی
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مایک پۆمپێئۆ لە دانیشتی مونیخ گووتی: ڕووسیە، چین و ئێران بە ئاواتی ئەوەی ببن بە ئیمپراتوری وایان کردووە جیهان ناسەقامگیر و نائەمن بێت.
لیندزی گراهام سناتۆری کۆماریخوازەکانی ئەمریکا ڕۆژی ڕابردوو وێرای بە شێرپەنجەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین ناوبردنی کۆماری ئیسلامی گووتی: چارەسەری قەیرانەکانی لوبنان، سوریە و عێراق بەستراوە بە دوورکردنەوەی ڕۆڵی ئێران لە ناوچەکە.