دۆناڵد ترەمپ بژاردە سەربازییەکان دژی ئێران تاوتوێ دەکات
دوو بەرپرسی ئەمریکی بە "سی ئێن ئێن"یان ڕاگەیاندووە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا تاوتوێی کۆمەڵێک بژاردەی سەربازیی لە دژی ئێران دەکات، ئەوەش لە دوای خۆپێشاندانە خوێناوییەکانی ناو ئەو وڵاتە.
دوو بەرپرسی ئەمریکی بە "سی ئێن ئێن"یان ڕاگەیاندووە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا تاوتوێی کۆمەڵێک بژاردەی سەربازیی لە دژی ئێران دەکات، ئەوەش لە دوای خۆپێشاندانە خوێناوییەکانی ناو ئەو وڵاتە.
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هۆشداری دەداتە تاران و دەڵێت، ئەگەر کۆماری ئیسلامیی ئێران دەست بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی بکاتەوە، بە خێرایی رووبەڕووی هێرشی سەربازی دەبێتەوە.
ڕۆژی سێشەممە نوێنەرانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێران لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، لەسەر مەرجەکانی دەستپێکردنەوەی دانوستاندنە ئەتۆمییەکان، ڕووبەڕووی یەکدی بوونەوە و بوو بە بەشەڕەقسەیان.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا "دەستبەسەرکردنی هەڕەمەکی" ئەندامانی بنەماڵەی خەسرەو عەلیکوردی، پارێزەری کۆچکردووی سەرکۆنە کرد و ئەو هەنگاوانەی بە "قبووڵنەکراو" وەسف کرد.
وەزارەتی دارایی ئەمریکا سزای بەسەر ٢٩ کەشتیی دیکە و چەند کۆمپانیایەکی بەڕێوەبردنیاندا سەپاند، کە بەشێکن لە "کەشتیە سێبەرەکان"ی ئێران و بۆ گواستنەوەی نەوت و بەرهەمە پترۆکیمیاوییەکان بەکاردەهێنرێن.
سەرچاوەکان لە زانکۆی ویلایەتی ئارکانزاس ئاشکرایان کرد، دوای لابردنی شیرین سەعیدی لە پۆستی بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەرپرسانی زانکۆکە ئێستا دەستیان بە ڕێکارە سەرەتاییەکان کردووە بۆ دەرکردنی یەکجارەکیی ناوبراو لە زانکۆکە.
ئینستیتیوتی نێودەوڵەتی کۆماریخوازی، خەڵاتی ئازادی ساڵی ٢٠٢٣ی پێشکەش بە ژنانی ناڕازیی ئێرانی کرد و ستایشی ئازایەتی، هێز و پابەندبوونیان بۆ دروستکردنی کۆمەڵگایەکی دێموکراتیک و دادپەروەرانە کرد.
مەسیح عەلینەژاد، نازەنین بونیادی و مێهرەنگیز کار بە ناوی ژنانی ئێرانەوە ئەم خەڵاتەیان وەرگرت.
نەفتالی بنت، سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئیسرائیل، دانانی نوێنەری نیزامی ئاخوندی لە ئەنجومەنی مافی مرۆڤی شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامی لە پێشەنگی خراپترین پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ٢٠ ساڵی ڕابردوودا بووە.
▪️لە نامەیەکدا سێناتۆرە کۆماری و دیموکراتەکانی ئەمریکا داوایان لە جۆ بایدن کردووە کە مۆڵەتی دەستبەسەرداگرتنی باری نەوت و گازی دەستبەسەرداگیراوی کۆماری ئیسلامی دەربکات.
ئەنجوومەنى قەڵەمی (پێن) ئەمریکا، لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە دۆخی ئازادی ڕادەربڕین، ئێران و چینی وەک دوو خراپترین وڵات بۆ نووسەران ناوزەد کردووە. لەم لیستەى پێن، ئێران زۆرترین ژنەنووسەری زیندانیکراوی هەیە.