بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

هێڵی گازی ئێران تورکیە تەقێنرایەوە

هێڵی گازی ئێران تورکیە تەقێنرایەوە
AvaToday caption
ئێران پەکەکە تاوانبار دەکات
posted onMarch 31, 2020
noبۆچوون

 

مێهدی جەمشیدی دانا، بەڕێوەبەری نەتەوەیی گازی ئێران سەبارەت بە تەقینەوەی هێڵی گازی وڵاتەکەی ڕایگەیاندووە پێشتریش چەند جار هێڵی هەناردەی گازی ئێران بۆ تورکیە لە نێو خاکی تورکیە تەقیوەتەوە کە لە زۆربەی جارەکاندا پەکەکە بەهۆی کێشەکانی لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی ئەو کارەی کردووە و ئێستاش گریمانەی ئەوە هەیە پەکەکە ئەو کارەی کردبێت.

 

جەمشیدی دانا ڕایگەیاندووە ئەو تەقینەوە لە نێوخاکی تورکیەو نیزیک سنوری ئێران ڕوویداوە و بووە بەهۆی ئەوەی هەناردەی گازی ئێران بۆ تورکیە لە ٦و ٥٠ خولەکی ڕۆژی سێشەممەوە بوەستێت.

ئەو بەرپرسەی کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاندووە بەهۆی بڵاو بوونەوەی ڤایروسی کۆڕۆنا نوێنەری تورکیە لە وێستگەی بازرگان لە شوێنی کارەکەی نەماوە بەڵام ئێمە لایەنی تورکمان ئاگادار کردووەتەوە و چاوەڕێی وڵامی ئەوانین.

بە گووتەی جەمشیدی دانا چاککردنەوەی هێڵی گازی ئێران بۆ تورکیە و دەستپێکردنەوەی هەناردەی گازی ئێران بۆ ئەو وڵاتە سێ هەتا چوار ڕۆژ دەخایەنێت. هەتا ئێستا پارتی کرێکارانی کوردستان هیچ هەڵوێستی بەرابەر قسەی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی نەبووە کە پەکەکە بە ئەنجامدەری ئەو تەقینەوە دەزانن.

لە لایەکی دیکە بەرپرسانی دەوڵەتی تورکیە تا ئێستا هیچ کاردانەوەیەکیان بەرابەر ئەو ڕووداوە نەبووە.