بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

لیندزی گراهام: ڕژیمی ئێران شێرپەنجەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە

لیندزی گراهام: ڕژیمی ئێران شێرپەنجەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە
AvaToday caption
posted onFebruary 16, 2020
noبۆچوون

لیندزی گراهام سناتۆری کۆماریخوازەکانی ئەمریکا ڕۆژی ڕابردوو وێرای بە شێرپەنجەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین ناوبردنی کۆماری ئیسلامی گووتی: چارەسەری قەیرانەکانی لوبنان، سوریە و عێراق بەستراوە بە دوورکردنەوەی ڕۆڵی ئێران لە ناوچەکە.
 

گراهام لە دانیشتنێکدا  لە کۆنفرانسی مونیخ گووتی کە ئامانجی ئێران دەستپێراگەیشتن بە بۆمبی ئەتۆمیە و ئەگەر بۆمبی ئەتۆمی بەدەست بێنێت بەکاریشی دێنێت.

ئەو سناتۆرە کۆماریخوازە گووتی دەوڵەتی ترامپ لە بەرابەر ئەوەدا بانکێکی سووتەمەنی ئەتۆمی ئوروپایی سوتەمەنی ئەتۆمی بەسەر ئێران و هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دابەش بکات بۆ ئەوەی بتوانن دەستیان بە وزەی ئاشتیانە ڕابگات ئامادەگیان هەیە گەمارۆکانی سەر کۆماری ئیسلامی لابەرن.

ئەو ئەندامەی کۆماریخوازەکانی مەجلیسی سەنای ئەمریکا گووتی: ئەوە جێگرەوەیەکە کە واشنگتۆن بۆ ڕێککەوتنی بەرجام لەگەڵ ئێران وەبەرچاوی گرتووە.

گراهام ڕژیمی بە هۆکاری هەموو ئەو کێشانە زانی کە ناوچەکە لەگەڵی ڕووبەڕوویە و لەو چوارچێوەدا باسی لە ڕۆڵی قەیران خوڵقێنی ئێران لە وڵاتانی عێراق، سوریە، یەمەن و لوبنان کرد.