بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

تورکیە بەردەوامە لە ناردنی تیرۆریست لە سوریەوە بۆ لیبیا

تورکیە بەردەوامە لە ناردنی تیرۆریست لە سوریەوە بۆ لیبیا
AvaToday caption
posted onFebruary 5, 2020
noبۆچوون

ئاسۆشێتد پرێس لە زمان دوو ڕێبەری ملیشیاکانی لیبی و چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریە گووتویەتی: تورکیە لە ئێستادا ملیشیا سوریەکانی سەر بە گرووپی ئەلقاعیدە و داعش بۆ بەرگری لە دەوڵەتی وفاقی نەتەوەیی فەیاز ئەلسراج لە بەرابەر هێزەکانی ژنڕاڵ خەفتەر دەنێرێت بۆ لیبیا.

 

دوو لایەنی بەشدار لە کێشەی نێوخۆیی لیبی پشتیوانی وڵاتانی دەرەکیان لە پشتە بەڵام تورکیە کە بۆ ماوەیەکی دەمدرێژ هیزە دژبەرەکانی بەشار ئەسەدی لە سوریە ڕاهێنا و پشتیوانی لێکردن و لە هەمان کاتدا سنوری وڵاتەکەی بۆ هاتنی چەکدارانی بیانی بۆ ناو ڕێزەکانی داعش کردووەتەوە ، لە چەدن مانگی ڕابردوودا سەدان کەسی بۆ بەرەکانی شەڕ لە لیبی ناردووە.

دەوڵەتی فەیاز ئەلسراج تەنیا ناوچەیەکی لە ڕۆژئاوای لیبی و بە تایبەت ترابلۆسی پێتەختی ئەو وڵاتەی لە دەست دایە. هێزەکانی سەر بە دەوڵەت چەندین مانگە لەگەڵ هێرشی هێزە وەفادارەکانی خەلیفە خەفتەر ڕووبەڕوون . نەتەوە یەکگرتووەکان دەوڵەتی ترابلوس بە ڕێبەری ئەلسراج بە دەوڵەتێکی یاسایی دەناسێ لەبەر ئەوەی ئەو دەوڵەتە لە کاتی وتووێژەکان بە ناوبژیوانی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ساڵی ٢٠١٥ لە دایک بوو.

فەیاز ئەلسراج لە لایەن تورکیە، کەم و زۆر قەتەر و ئیتاڵیا پشتیوانی لێدەکرێت و هەروەها وڵاتانی ئیمارات، میسر، فەرانسە و ڕووسیە پشتیوانی لە ژنراڵ خەفتەر دەکەن.

لیبی خاوەنی نۆیەمین سەرچاوە نەوتیەکانی جیهانە لە ڕووی زۆری و چەندایەتیەوە و زۆربەی وڵاتان هەوڵی کۆنترؤلکردنی سەرچاوەکانی ئەو وڵاتە بۆ زیادکردنی نفوزی خۆیان دەدەن.

دوو لە ڕێبەرانی سەربازی دەوڵەتی تەرابلوس بە مەرجی ئاشکرا نەبوونی ناوەکانیان بە هەواڵدەری ئاسۆشێتد پرێسیان گووتوە تورکیە زیاتر لە ٤ هەزار چەکداری بۆ تەرابلوس ناردووە کە بەشی هەرە زۆریان سەر بە ئەلقاعیدە و بەرەی نوسرە و گروپە تیرۆریستیەکانی دیکەن.

ڕووسیە ئانکارای بەوە تاوانبار دەکات کە سەدان چەکداری بۆ لیبی ناردووە بۆ ئەوەی بە قازانجی دەوڵەتی فەیاز شەڕ بکەن.