بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

هۆشداری ئەمریکا بۆ چین: درێژە بە هاوردەی نەوت لە ئێران بدەی گەمارۆت دەخەینە سەر

هۆشداری ئەمریکا بۆ چین: درێژە بە هاوردەی نەوت لە ئێران بدەی گەمارۆت دەخەینە سەر
AvaToday caption
posted onJanuary 14, 2020
noبۆچوون

بە پێی راپۆرتی فاکس بیزێنس، ستیون منوچن، وەزیری خەزێنەداری ئەمریکا بە ئاشکرا کردنی ئەوەیکە سەبارەت بە نەوتی نەوتی ئێران وڵاتەکەی خەریکی دانوستانە لەگەڵ چین گووتی: هەتا ئێستا ٩٥ لەسەدی داهاتی نەوتی کۆماری ئیسلامیمان کەم کردۆتەوە و ئێستا ئەوان دەستیان بە بڕێکی زۆر کەم نەوت ڕادەگات.

لە درێژەدا گووتی: بەشێکی زۆری داهاتی ئەو نەوتەی ئیستا دەچێتە گیرفانی کۆماری ئیسلامی ئی چینە. ئەمن لەگەڵ دەسەڵاتدارانی چین قسەم کردووە و ئەوان وەفدیکیان بۆ دانوستان سەبارەت بەو پرسە ناردووە بۆ لای ئێمە.

منوچن لە درێژەی قسەکانیدا بانگەشەی ئەوەی کرد: هەموو کۆمپانیا دەوڵەتیەکانی چین کڕینی نەوت لە ئێرانیان وەستاندووە و خەزێنەداری ئەمریکا لەگەڵ لایەنی چینی بۆ ڕاگرتنی تەواوی چالاکیە زیادەکان لە کەرتی نەوتدا هاوکاری هەیە.

منوچن بە ئاماژەدان بەوەی ئامانجی دەوڵەتی ترامپ بە سیفر گەیاندنی داهاتە نەوتیەکانی ڕژیمی ئێرانە کە بۆ چالاکی خراپ بەکاری دێنێت هۆشداری دایە چین و تەنانەت وڵاتانی ئەوروپایی ئەگەری هەیە بەهۆی پرسی نەوت ڕووبەڕووی گەمارۆی ئەمریکا ببنەوە.