بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

وەزیری بەرگری ئەمریکا: پێویست بکات هێرشی زیاتر لە دژی ملیشیاکانی ئێران ئەنجام دەدەین

وەزیری بەرگری ئەمریکا: پێویست بکات هێرشی زیاتر لە دژی ملیشیاکانی ئێران ئەنجام دەدەین
AvaToday caption
posted onDecember 30, 2019
noبۆچوون

مارک ئێسپێر، وەزیری بەرگری ئەمریکا بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٣٠ دێسامبر وێرای ئەوەی ڕایگەیاند کە هێرشی ئاسمانی ئەمریکا لە عێراق و سوریە بۆ سەر بنکە سەربازیەکانی حیزبوڵلا کە لە لایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن سەرکەوتوو بووە، گووتی دوور نییە هەنگاوی دیکە هەڵبێنینەوە.

 

هەواڵدەریەکان بڵاویان کردووەتەوە مارک ئێسپێر وەزیری بەرگری ئەمریکا سەبارەت بە هێرشی فرۆکە ئێف پازدەکانی ئەو وڵاتە بۆ سەر ٥ بنکەی سەربازی حیزبوڵلای عێراق لە ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە و ڕۆژهەڵاتی سوریە گووتویەتی: هێرشەکە سەرکەوتوو بوو. ئیسپێر لە درێژەدا گووتویەتی: ئەگەر پێویست بکات هەوڵی پێشگیرانەی زیاتر بۆ بەرگری لە خۆمان لە بەرابەر گرووپە ملیشیاییەکان و ئێران کە کردەوەی دوژمنکارانەی زۆریان بەرابەرمان کردووە، ئەنجام دەدەین.

لە لایەکی دیکە هەواڵدەری ئەلعەرەبیە ئاشکرای کردووە ژمارەی کوژراوەکان لە بەرز بوونەوە دایە و گووتویەتی لەو هێرشانەدا ٢٥ کەس بە تایبەت ٣ پلەداری سەربازی ئێران و ٣٨ کەسی دیکە لە  حەشدی شەعبی کوژراون بەڵام هەواڵە تەواو کراوەکان باس لەوە دەکەن ٤١ شەڕکەری ئێرانی و ٢٥ چەکداری حەشدی شەعبی لەو هێرشانە کووژراون.

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، پێنتاگۆن بەیانی یەکشەممە سەبارەت بەو هێرشانە ڕایگەیاندووە فرۆکە شەڕکەرەکانیان هێرشیان کردووەتە سەر چەند بنکەی ملیشیاکانی حیزبوڵلا کە لە لایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن و چەندین کەس کوژراو و بریندار بوون کە ئەبو عەلی خەزعەلی فەرماندەی باڵای ئەو گرووپە یەکێک لە کوژراوەکانە.

پێنتاگۆن ئەو هێرشانەی بە کاردانەوە بە هێرشەکانی ئەم دواییەی ملیشیاکانی سەر بە ئێران بۆ بنکە سەربازیەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانی دژی داعش ناوبردووە. ئەرتەشی ئەمریکا ڕایگەیاندووە ئەو هێرشانە بنکەی سەربازی، کۆگای تەقەمەنی و ناوەندە فەرماندەییەکانی سەر بە ملیشیاکانی ئێرانی کردووەتە ئامانج.