بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

گیانی زیندانییەکى سیاسی کورد لە مەترسیدایە

گیانی زیندانییەکى سیاسی کورد لە مەترسیدایە
AvaToday caption
posted onDecember 15, 2019
noبۆچوون

بەندکراوی سیاسی کورد چەنگیز قەدەم خێر، خەڵکی کامیاران کە لە گرتووخانەی مەسجد سولەیمان دەستبەسەرە بە هۆی چارەسەرنەکردنی نەخۆشیەکەی و نەبردنی بۆ دووکتور لە ڕۆژی ٢٠ سەرماوەزەوە دەستی بە مانگرتن کردووە.

ئەو بەندکراوە سیاسیە کوردە نەخۆشی گورچیلەی هەیە و تەندرووستی ناجێگیرە. بەرپرسانی زیندانی مەسجد سولەیمان و ناوەندی ئیتلاعاتی ئەو شارە ڕێگری دەکەن لە گوێزتنەوەی ئەو بەندکراوە بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان.

چەنگیز قەدەم خێر مانگی جۆزەردانی ساڵی ١٣٩٠ لە نیزیک شاری سنە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتیەکانی ڕژیم دەستبەسەر کراوە. دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی بە تۆمەتی ئەندامیەتی لە کۆمەڵە و هەوڵدانی دژی تەناهی نەتەوەیی کۆماری ئیسلامی ٤٠ ساڵ زیندانی بەسەر ئەو بەندکراوە کوردەدا سەپاندووە.

شایانی باسە شاری مەسجد سولەیمان ٤٧٠ کیلۆمەتر لە شوێنی ژیانی چەنگیز قەدەم خێر دوورە .