بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

براوەى خەڵاتى ئاشتى نۆبڵ لەسەر کۆمەڵکوژى لە دادگایە

براوەى خەڵاتى ئاشتى نۆبڵ لەسەر کۆمەڵکوژى لە دادگایە
AvaToday caption
ئانگسان سوچی ڕێبەری میانمار و براوەی خەڵاتی ئاشتی نۆبڵ بە تاوانی کۆمەڵکوژی چووە بەردەم دادگا
posted onDecember 10, 2019
noبۆچوون

دوای ئەوەی وڵاتی گامبیا لە دیوانی نێودەوڵەتی لە دژی کۆمەڵکوژی موسڵمانانی روهینگیا لە میانمار سکاڵای لەسەر ئانگ سان سوچی ڕێبەری میانمار تۆمار کرد. سوچی ئەمڕۆ  بەرەو لاهە و بۆ ئامادە بوون لە ڕێوڕەسمی دادگاییکردنی کەوتە ڕێگە.

 

ئانگ سان سوچی دوا جار کە سەردانی ئەوروپای کرد وەک براوەی خەڵاتی نۆبل بۆ ئاشتی و کەسێکی دێموکرات کە کۆتایی بە نیو سەدە دیکتاتۆری سەربازی لە میانمار هێنا چووبو بۆ ئەوروپا.

گامیبیا وڵاتێکی چکۆڵەی موسڵمانە لە ڕۆژئاوای ئەفریقا و بە پاڵپشتی ٥٧ ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی مانگی ڕابردوو لە دیوانی نێودەوڵەتی لاهە لە دژی میانمار بە تاوانی کۆمکوژی و دەستدرێژی لە دژی موسڵمانانی ڕوهینگیا سکاڵای تۆمار کرد.

میانمار ئەو بانگەشەی ڕەت کردۆتەوە و نووسینگەی ئانگ سان سوچی ڕایگەیاندووە سوچی بۆ بەرگری لە بەرژەوەندیەکانی گەلەکەی دەچێتە لاهە.

لە ماوەی سێ ڕۆژ بەڕێوە چوونی دادگایی کە ١٠ دێسامبر دەست پێدەکات وەفدیکی ١٦ کەسی کە دادوەرانی دیوانی نێودەوڵەتی لێکۆڵینەوە لە تۆمەتی کۆمکوژی موسڵمانانی ڕوهینگیا لە لایەن میانمار دەکەن. داوا لە دادوەران کراوە بۆ بەرگریکردن لە موسڵمانانی روهینگیا هێندێک هەوڵی بەپەلە بدرێت لەبەر ئەوەی ئەگەری هەیە ڕەوتی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە زۆر بخایەنێ.

زیاتر لە ٧٣٠ هەزار موسڵمانی روهینگیا لە ساڵی ٢٠١٧ بە هۆی هێرشی ئەرتەشی میانمار بەرەو وڵاتی بەنگلادیش هەڵاتوون. لێکۆڵینەوەکانی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان دەریدەخات ئەو هێرشانە بە ئامانجی کۆمکوژی ئەنجام دراوە.