بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

سوپای پاسداران: ئابوری ئێران بە گەمارۆکان بووژایەوە

سوپای پاسداران: ئابوری ئێران بە گەمارۆکان بووژایەوە
AvaToday caption
posted onNovember 2, 2019
noبۆچوون

حوسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران کە بە کەسێکی هەڵشە، درووشمدەر و قسەی زەلام و بێ کردەوە ناسراوە، جارێکی دیکە خۆی کردەوە بە سووژەی میدیاکان و گوتى "بە هۆی گەمارۆکانەوە ئابووری ئێران گیانی وەبەر هاتووەتەوە".

 

حوسێن سەلامی کە لە باڵەخانەى پێشووی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تاران قسەی دەکرد گووتی: ئێمە لە گەمارۆ و دەوردانەوە ئابوورییەکان گەشەمان کرد و بووینە خاوەن هێز و توانایی جێبەجێکردنی هێزمان هەیە. ئابووری ئێران بە هۆی گەمارۆکان نەک لە ناو نەچوو تەنانەت بەهێزیش بوو.

ئەو قسانەی سەلامی سەبارەت بە نەبوونى کاریگەریی گەمارۆکان بە دڵنیاییەوە بەشێکی ڕاستە وونکە ئەگەر گەمارۆکان دە هێندەش بێت مافیای سوپای پاسداران کە ڕاستەوخۆ لە لایەن ڕێبەری کۆماری ئیسلامی بەڕێوەدەبردرێ هەر دەوڵەمەند دەبێ، بەڵام  بەشی گەلانی ئێران هەر چارەرەشی و هەژارییە و بێکارییە.