بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

موحسین ڕەزایی "قبوڵى کرد کە ڕژێمى ئێران پیلانى بۆ ڕفاندنى دۆناڵد ترامپ کێشاوە"

موحسین ڕەزایی "قبوڵى کرد کە ڕژێمى ئێران پیلانى بۆ ڕفاندنى دۆناڵد ترامپ کێشاوە"
posted onOctober 1, 2019
noبۆچوون

 

هەندێک لە ڕاگەیاندنە جیهانییەکان، قسەکانى موحسین ڕەزایی سەرۆکى کۆمەڵەى دیاریکردنى بەرژەوەندییەکانى نیزام و فەرماندەى پێشووى سوپاى پاسداران کە گوتى "ئێمە ڕۆژێک ترامپ دادگایی دەکەین"، بە هەوڵى ڕژێمیان لە ڕفاندنى دۆناڵد ترامپى سەرۆکى ئەمریکا لێک دایەوە.

ماڵپەڕى ڕۆژنامەى بەریتانیایی ئیکسپرێس بە ناساندنى موحسین ڕەزایی وەک فەرماندەیەکى باڵاى سوپاى پاسداران و کەسێکى خاوەن دەستڕۆیشتووى نێو دەزگاى دەسەڵاتى ئێران، نووسى کە قسەکانى ئەو، "ددانپیانان بە بوونى پیلانێک"ـە بۆ ڕفاندنى ترامپ و بردنە بەردەم مێزى دادگایی.

موحسن ڕەزایی یەکشەممە ٣١ى خەرمانان/ ٢٢ى سپتەمبەر لە گفتوگۆیەک بە بۆنەى حەوتووى ساڵڕۆژى شەڕى ئێران و عێراق، لە کەناڵى دووى تەلەڤزیۆنى ڕژێم گوتبووى کە "ئەمریکا دەبێت بڵێت هەڵەم کردووە... و ئینشەئەڵا ترامپ بۆ ئەو زوڵمەى کە لە گەلانى دونیاى کردووە خۆمان دادگایی دەکەین".

موحسین ڕەزایی کە سەدان هەزار هاونیشتمانى ئێرانى لە شەڕى ئێران و عێراق بە کوشتن داوە و بەتایبەت کە دەستى لە کارەساتى شکستە گەورەکەى دواهەمین کاتى شەڕ بوو کە دەیان هەزار لاو و مێرمنداڵ تیایدا لەبەر گەمژەیی ئاخوندەکان گیانیان لەدەست دا، ٣١ ساڵ دواى کۆتایی هاتنى شەڕ، هێشتا ئەو بوێرییەى هەیە کە بێت وخۆى بە خاوەن تیۆرى هەژمار بکات.

موحسین ڕەزایی کەسێکە کە تەنانەت نەیتوانیوە منداڵەکەى خۆى، ئەحمەد، ڕازى بکات کە لە هێڵى ڕژێم بمێنێتەوە (کوڕەکەى هەڵات بۆ ئەوروپا و دژى باوکى و ڕژێم قسەى کرد و چالاک بوو و دووبارە گەڕاندیانەوە بۆ ئێران، بەڵام دیسانەوە ڕاى کردەوە و تا ئەوە بوو کە بە هۆى زۆر بەکارهێنانى مادەى هۆشبەر کرد و یا بە قسەى هەندێک لە ڕاپۆرتەکان، کوژرا).

ڕەزایی کە ناتوانێت بنەماڵەکەى خۆى بەڕێوە بەرێت و دەبوو لەبەر مەرگى مەزڵوومانەى سەدان هەزار سەربازى ئێرانى دادگایی بکرێت، هێشتا بە قسە توندوتیژەکانى خەریکى گەلانى ئێران دەخاتە مەترسییەوە!