بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

شکست و قەیرانێکى دیکەى ئابوورى لە ئێران بەڕێوەیە

شکست و قەیرانێکى دیکەى ئابوورى لە ئێران بەڕێوەیە
AvaToday caption
 سندووقی خانەنشینى هێزە چەکدارەکانی ئێران خەریکە مایەپووچ دەبێت
posted onSeptember 14, 2019
noبۆچوون

کەناڵی تەلەڤزیۆنی فاکس نیووز، ڕۆژی هەینی بەپێ ئەو بەڵگانەی کە لەلایەن بەرپرسانی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکاوە تاوتوێکراوە و وێنەیێکی لێخراەتە بەردەستی فاکس نیووز، بڵاویکردەوە کە لە کۆی ۱٨ سندووقی خانوونشینکراوانی ئێران ۱۷ سندووق  کە یەکیان سندووقی خانوونشینکراوانی هێزەچەکدارەکانی ئێرانە، لەباری ماڵییەوە مایەپووچن و لەبەرەبەرەی داڕمانی تەواودان.

بەپێ ڕاپۆرتی فاکس نیووز ٨۰٪ لە سندووقی خانوونشینکراوانی ئێران بە یارانەی دەوڵەتییەوە لە سەر پێین. ئەو یارانەیانە کە بەپێ بەڵگەی ناوبراو نەک تەنیا پاڵپشتییەکی بێ متمانەی سندووقی خانوونشینکراوانن بەڵکوو بۆ بەرهەمە خواردەمەنییەکان، داودەرمان و سووتەمەنییش هەمان ڕۆڵ دەگێڕن.

فاکس نیووز بەبێ ئاماژەکردن بە سەرچاوە یان هەرجۆرە وردەکارییەکی دیکە لەمەڕ ئەم بەڵگانەوە کە لەلایەن کۆشکی سپی تاوتوێکراوە، دەڵێ کە جیا لەمانەش هەندێ خاڵ و نیشانە لە هەڵکشانی قەیران لە بازاڕی خانووبەرەی ئێران دەبینرێت و لەم بەڵگانە لە کێشە قووڵ و بەردەوامەکانی ئابووری ئێران وەک خانووی درۆیی و پووشالی نێوبراوە.