بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کۆمارى ئیسلامیش فێرى گەمارۆخستنە سەر بووە

کۆمارى ئیسلامیش فێرى گەمارۆخستنە سەر بووە
AvaToday caption
posted onAugust 31, 2019
noبۆچوون

گەمارۆکەى کۆماری ئیسلامی لەسەر دامەزراوەی بەرگری لە دیموکراسییەکان، بەهاى ئەو دامەزراوەی زیاتر کردووە

 

بەدوای گەمارۆی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر دامەزراوەی بەرگری لە دێموکراسییەکان، زیاتر لە ٧٠ توێژەری ئەمریکایی پشتیوانی خۆیان لەو دامەزراوە ڕاگەیاند. ئەو توێژەرانە بە نووسینی نامەیەکی سەرئاواڵە ڕایانگەیاندووە هەوڵی لەو چەشنە دەبێ ئیدانە  و پڕۆتستۆ بکرێت.

لە درێژەدا ڕایانگەیاندووە گەمارۆخستنە سەر ئەو دامەزراوە دەبێتە هۆی زیاتر بێمتمانەبوونی دەسەڵاتی تاران و هەروەها درووستبوونی وێژمانێکی هاوسەنگ لە بەرامبەر ئەو وڵاتە دژوار دەکاتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی، ڕۆژی دووشەممە بە دەرکردنی ڕاگەیێنراوێک دامەزراوەی بەرگری لە دیموکراسییەکان و دووبویتز سەرۆکی ئەو دامەزراوەی خستە لیستی گەمارۆکانی خۆی.