بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

سانسۆڕی کۆماری ئیسلامی لەسەر سینەمای ئێران

سانسۆڕی کۆماری ئیسلامی لەسەر سینەمای ئێران
AvaToday caption
posted onAugust 14, 2019
noبۆچوون

دوای ئەوەی هانیە تەوەسولی پشتیوانی لە نووشین جەعفەری وێنەگری سینەما کرد کە ئەم دواییە دەستبەسەر کراوە، لە لایەن دەنگوڕەنگی کۆماری ئیسلامی قەدەغە کرا کە لە فیلم و شاشەکان دەربکەوێت.

ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ گەلاوێژ، پەیام نیکفەرد بەڕێوەبەری پێوەندییە گشتییەکانی کۆمپانیای سینەمایی "ماڵی فیلم" نووسی: دوای ئەوەی تیزێری نوێی فیلمی "ایدە اصلی" لە دەرهێنانی "ئازیتا موگویی" ئامادە کرا و ڕادەستی دەنگوڕەنگی فەرمییان کرد، پێیان ڕاگەیاندنوون ئەو بەشانەی کە هانیە تەوەسولی تێدایە دەبێ بسڕێتەوە. بە گووتەی نیکفەرد، بڵاوبوونەوەی دەنگ و دیمەنی هانیە تەوەسولی لە چوارچێوەی تیزێر و بەرنامەکانی دیکەدا یاساغە.

پێشتر بڵاوبوونەوەی دیمەنی تیزێری فیلمی "قەسەم" بە ڕۆڵگێرانی مەهناز ئەفشار قەدەغە کرابوو و دەنگوڕەنگی کۆماری ئیسلامی هۆشداری بە بەرهەمهێنەرانی ئەو فیلمەدابوو کە دەبێ دیمەن و دەنگی مێهناز ئەفشار لەو تیزێرانە بسڕێتەوە.

سینەماى ئێران

ئەگەرچی هۆکاری قەدەغەی دەرکەوتنی هانیە تەوەسولی و مەهناز ئەفشار لە لایەن دەنگ وڕەنگی کۆماری ئیسلامی بڵاو نەکراوەتەوە، بەڵام وێدەچێ هۆکارەکەی بگەڕێتەوە بۆ پشتیوانی ئەو هونەرمەندانە لە نووشین جەعفەری وێنەگەری سینەمایی کە ماوەیەک لەمەوپێش لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر کراوە.

دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی هۆکاری دەستبەسەرکرانی ئەو وێنەگرەی سینەمای بۆ بێڕێزی بە پیرۆزییەکان و ماتەمینی سەیدی شەهیدان و پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی گەڕاندووەتەوە.

پشتیوانی ئەو سیمایانەی سینەمای ئێران لە نوشین جەعفەری کاردانەوەی میدیای بناژۆخوازانی ئێرانی لێکەوتەوە. باشگای هەواڵنێرانی لاو" خبرنگاران جوان" کە میدیایەکی نیزیک لە دەنگ وڕەنگی کۆماری ئیسلامییە سەبارەت بە مێهناز ئەفشار نووسیبوی ئەگەر بگەڕێتەوە ئێران قۆڵبەست دەکرێت.