بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

١٢ى گەلاوێژ کرایە ڕۆژى کۆمەڵکوژى کوردانى ئیزیدى

١٢ى گەلاوێژ کرایە ڕۆژى کۆمەڵکوژى کوردانى ئیزیدى
AvaToday caption
posted onAugust 3, 2019
noبۆچوون

ئەمڕۆ شەممە لە دانیشتنێکى خۆیدا، پەرلەمانى کوردستان بە کۆى ٨٧ دەنگى ئەندام پەرلەمان، ٣ى ئاب (١٢ى گەلاوێژ)ى وەک رۆژی کۆمەڵکوژی کوردانی ئێزدی دیاری کرد

لەبەرئەوەی پەرلەمانی هەرێمى کوردستان لە پشوودایە، کۆبوونەوەکە بە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی هەژمار کرا و بەرنامەی کاری تەنها بریتیبوو لەدەنگدان لەسەر ئەو پێشنیازە. 

ئەم دواى ئەوە دێت کە هەزاران کچى ئێزیدى لە لایەن گرووپى تیرۆریستى داعش لە پاش داگیرکردنى بەشێکى گەورەى عێراق و شەنگال لە ٣ـی ئابی ٢٠١٤ کرانە کەنیزەک و سەدان کەسیان زیندەبەچاڵ و کۆمەڵکوژ کرد و تا ئێستا لە کۆى ٦ هەزار کچى ڕفێندراو، نیوەیان گەڕێندراونەتەوەو ڕزگار کراون.