بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کۆماری ئیسلامی: پاڵپشتییەکانمان بۆ حەماس درێژەى دەبێ

کۆماری ئیسلامی: پاڵپشتییەکانمان بۆ حەماس درێژەى دەبێ
AvaToday caption
posted onJuly 27, 2019
noبۆچوون

ئەلعاروری، جێگری سمایل هەنیە سەرۆکی نووسینگەی سیاسی حەماس ڕۆژی پێنجشەممە، سێی گەلاوێژ و لە دوایی کۆتاییهاتنی سەفەرەکەی بۆ ئێران ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامی بەڵێنی پێداوین سەرەرای گەمارۆکانی سەر ئەو وڵاتە، هەرچییەک ئێمە بمانهەوێ بۆمان بکات.

ساڵح ئەلعاروری لە دیدار لەگەڵ هەواڵدەری سەفا سەر بە حەماس لە لێواری غەزە گووتی: بەرپرسانی ئێران سەرەڕای گەمارۆکانی سەر وڵاتەکەیان بەردەوام پشتیوانی لە فەلەستین دەکەن. لە درێژەی ئەو بەشەی قسەکانیدا گووتوشیەتی: ئێرانییەکان بۆ ئەو کارە هیچ شەرمەزار نین و کەمن ئەو کەسانەی وەها هەلوێستێک بنوێنن.

بە گووتەی ئەو بەرپرسەی حەماس، دەسەڵاتدارانی ئێران لە کاتی سەفەرەکەی ئێمە بۆ تاران نەیانهەویست پەیوەندییەکانی نێوان ئێمە و ئێران بە دژی وڵاتانی عەرەبی یاخود ئیسلامی بەکار نەیێت و  تەنیا لە دژی ئیسرائیلییەکان بێت.

ساڵح ئەلعاروری کە بۆخۆی لە تورکیە دەژی و چالاکی سیاسی دەکات، دوای گەڕانەوەی وەفدی حەماس لە سەفەری شەش ڕۆژەی خۆی لە تاران ئەو قسانەی هێناوەتە زمان.

شایانی باسە لە کاتیکدا دەسەڵاتدارانی ئێران پەیتا پەیتا ڕوو بە خەڵکی ئێران دەڵێن دۆخی ئابووریمان خراپە و گەمارۆکان کاریگەری زۆر خراپیان داناوە و ناتوانین وەک پێشتر بودجە بۆ بەشە جۆراوجۆرەکانی وڵات دابین بکەین، کەچی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی بەڵێنی بە ساڵح ئەلعاروری، بەرپرسی باڵاى حەماس داوە سەرەڕای گەمارۆکان هەرچییەک حەماس بیهەوێ بۆیان دابین بکەن!

دەسەڵاتدارانی ئێران ساڵانە بە ملیۆن دۆلاری ئێران تەرخانی پشتیوانی لە هێزە تیرۆریستییەکان دەکەن و  حەماسی فەلەستینی یەکێک لەو گرووپانەیە.