بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کۆماری ئیسلامی لە گڵکۆی ئازادیخوازانیش دەترسێ!

کۆماری ئیسلامی لە گڵکۆی ئازادیخوازانیش دەترسێ!
AvaToday caption
posted onJuly 25, 2019
noبۆچوون

ئاخ ئەگەر ئازادی سروودێکی دەخوێند

بچووک،

تەنانەت بچووکتر لە گەرووی باڵندەیێک

 

هێزەکانی کۆماری ئیسلامی پێشیان بە بەڕێوەچوونی ڕێوەڕەسمی ساڵوەگەری مەرگی ئەحمەد شاملوو گەورە شاعیرى گەلان گرت.

ماڵپەڕی مافی مرۆڤی هرانا، لە زمانی ئەنجومەنی نووسەرانی ئێرانەوە نووسیویەتی کە چوارشەمە ۲ی گەلاوێژ هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی ئێران پێشیان سەردانى هاووڵاتییان بۆ ئیمامزادە تاهێری کەرەج گرت چونکە زۆرێک لە کیژان و کوڕانى لایەنگران و خوازیارانى شیعر و ئەدەب، دەیانهەویست بە بۆنەى نۆزدمین ساڵوەگەری مەرگی ئەحمەد شاملوو، شاعیری ئازادیخواز مەراسیمێک لەسەر گڵکۆکەى ئەنجام بدەن.

ڕاپۆرتى ماڵپەڕەکە باسی لەوەش کردووە کە هێزە ئەمنییەکان تەنیا بە داخستنی درگاکانی ئیمامزادە تاهێری کەرەج نەوەستاونەتەوە، بەڵکو خەڵکەکەیان ناچار کردووە گۆڕستانەکە جێ بهێڵن، کەچى بەردەوام ڕێژەی خەڵکەکە زیادی دەکرد و هێزە ئەمنییەکانیش لەم کۆبوونەوەیە ترساون.

شاملوو

هەروەها لەم ڕاپۆرتە ئاماژە بەوەش کراوە کە چەندین کەس لە هێزە ئەمنییەکان، چرکە بە چرکە وێنە و ڤیدیۆیان لە ڕووداوەکە و ئامادەبووان تۆمار کردووە تا هەم ترس و دڵەڕاوکێ بخەنە نێو خەڵک و هەم بیانناسێن و وەک بەڵگە سوودی لێوەرگرن تا دواتر و لە کاتى پێویست بانگهێشتیان بکەن بۆ نێو دەزگا ئیتلاعاتییەکان و یا وەک هەڕەشە بۆ کارى دیکە بەکارى بهێنن.

شایانی باسە ئەحمەد شاملوو شاعیری ئازادیخوازی ئێران کە ۱۹ ساڵ لەمەو پێش کۆچی دوایی کرد، بەشێکی زۆر لە شیعرەکانی باسی ئازادیخوازی و مافخوازی دەکا و دەسەڵاتە دیکتاتۆرەکانی کردووتە ئامانج.