بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

نەتانیاهۆ بۆ نەسرۆڵا: هێرش بکەن تێکتان دەشکێنین!

نەتانیاهۆ بۆ نەسرۆڵا: هێرش بکەن تێکتان دەشکێنین!
AvaToday caption
posted onJuly 14, 2019
noبۆچوون

بنیامین نتانیاهۆ، سەرۆکوەزیری ئەسرائیل، ڕۆژی یەکشەمە ۲۳ی پووشپەڕ لە کۆبوونەوەی ئەندامانی کابینە سەبارەت بە قسەکانی حەسەن نەسرۆڵا ڕێبەری حیزۆڵای لۆبنان گوتی: ئەگەر حیزبۆڵا بوێرێ و هێرش بکاتە سەر ئەسرائیل، ئەسرائیلی بە شێوەیێکی تێکدەرانە بەرپەرچی دەداتەوە.

نەسرۆڵا ڕۆژی هەینی لە ساڵوەگەری شەڕی ۳۳ ڕۆژە لەگەڵ ئەسرائیل لە هاوینی ۲۰۰٦ کە "شەڕی جولای"شی پێدەڵێن، لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی ئەلمەنار بەدەیان جار هەڕەشەی لە ئەسرائیل کردبوو و گوتبووی "لەشەڕی دوایی ئێمە لە ئاسمان و زەوین و زەریاوە شتی سەیر و سەمەرمان بۆ ئەسرائیل ئامادەکردووە." نەسرۆڵا گوتیشی کە "ئەسرائیل سستر لە خانووی جاڵجاڵۆکەیە."

نەتانیاهۆ قسەکانی نەسرۆڵای بە چاخان و درۆ نێو برد. ئەو بیراننەوەی ئەم بابەتەیەی بە پێویست زانی و گوتی "ئەو تۆنێلانەی کە نەسرۆڵا بەچەندین ساڵ هەڵیکەند، ئێمە بە چەند ڕۆژ تێکمان دا." نەتانیاهۆ ئەم تۆنێلانەی بە تۆنێلی تێرۆر نێوبرد.

مەبەستی نەتانیاهۆ تۆنێلەکانی حیزبۆڵایە کە لەنێوان لۆبنان و ئەسرائیل هەڵکەندرابوون. سوپای ئەسرائیل لە مانگی ڕەشەمەی ساڵی ۹۷ ڕووخاندن و لەنێوبردنی دوایین تۆنێلی  ڕاگەیاند و گوتی کە ئۆپراسیۆنی بەدیکردن و لەنێوبردنی تۆنێلەکانی تێرۆر کۆتایی پێ هات.