بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

مایەپووچى ئابوورى ئێرانى هەڵوەرینى حەماسى بەدواوە بوو

مایەپووچى ئابوورى ئێرانى هەڵوەرینى حەماسى بەدواوە بوو
AvaToday caption
دووەمین کوڕی ڕێبەری باڵای حەماس لەم ڕێکخراوە کشایەوە
posted onJuly 6, 2019
noبۆچوون

 

ڕۆژنامەی شەرقەلئەوسەت: سۆهەیب یووسێف، حەماسی بە گەندەڵی و سیخۆڕی بۆ ڕژێمی ئێران تۆمەتبارکرد.

 

بەرپرسێکی دیکە لە حەماس ئەم بزاڤەی چاوەڕواننەکراو و پڕۆپاگاندە دژی ڕێبەرانی حەماس نێودێڕ کرد. سوهەیب یووسێف لە وتووێژێک کە لەلایەن کەناڵە ئەسرائیلییەکان بڵاوبووەتەوە گوتوویەتی کە چەندین ساڵ لە حەماس چالاکی کردووە و هۆکاری کشانەوەی گەندەڵی ئەندامانی ئاسایی و سیخوڕی لە ڕێبەران فەلەستینی بە قازانجی ئێران بووە.

بەپێ ڕاپۆرتی شەرقەلئەوسەت، سۆهەیب یووسێف دووەمین کوڕی حەسەن یووسێف، لە ڕێبەرانی باڵا و بنیاتنەری حەماس و وتەبێژی ئەم ڕێکخراوە، کەنارەکانی ڕۆژهەڵاتی بەجێهێشتووە و پەنای بۆ وڵاتێکی ئاسیایی بردووە. ئەو لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی ۱۲ی تەلڤێزیۆنی ئەسرائیل ئەم هەواڵەی پشتڕاست کردەوە و گوتی بەهۆی کێشە سیاسییەکان لە حەماس کشاوەتەوە.

سۆهەیب تا یەک مانگ لەمەو پێش و پێش کشانەوە لە حەماس لە بەرپرسانی جێ متمانەی ئەم ڕێکخراوە بوو. هەروەها لە وتووێژی دوو ڕۆژی لەمەو پێش گوتوویەتی: حەماس کەسانێک وەک باوکی یەخسیری من لە زیندانەکانی ئەسرائیل کە فریودراون، دەکاتە پلە و لێیان سەردەکەوێ.