بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ترامپ و گۆڵف و زۆرانبارزى لە ژاپۆن

ترامپ و گۆڵف و زۆرانبارزى لە ژاپۆن
AvaToday caption
posted onMay 26, 2019
noبۆچوون

 

دۆناڵد ترامپ سەرکۆمارى ئەمریکا بۆ چوار ڕۆژ لەگەڵ هاوسەرەکەى چووە ژاپۆن و لە لایەن سەرۆک شینزۆ ئابەى سەرۆکوەزیرانى ژاپۆن دیدار و چەندین گەیشتیشى کرد.

لە ڕۆژى دووەمى سەفەرەکەى بۆ ژاپۆن، دۆناڵد ترامپ یارى گۆڵفى لەگەڵ سەرکوەزیرانى ژاپۆن کرد و دواتریش چوون بۆ سەیرکردنى یارى کوشتى سۆمۆ لە تۆکیۆ و جامى قارەمانى بەخشییە براوەى یەکەمى کوشتییەکە.

دۆناڵد ترامپ بەرەبەیانى ڕۆژى یەکشەممە لە تویتەرەکەى خۆیدا کە وێنەیەکى خۆى و شینزۆى بڵاو کردبووەوە کە لە لایەن سەرۆکوەزیرانى ژاپۆنەوە بە شێوەى سێڵفى گیرابوو،  باسى یاری گۆڵفەکەى خۆى و شینزۆى کردبوو. هەواڵدەرى ڕۆیتەرز لەمبارەوە بڵاوى کردەوە کە سەرکۆمارى ئەمریکا کە جلوبەرگى سوورى لەبەر کردبوو و شینزۆش کۆتێکى شین و پانتۆڵێکى سپى لەبەر کردبوو، بەر لە یارى گۆڵفەکە بزەیان بۆ هەواڵنێران کرد.

ئۆفیسى ئابە سەرۆکوەزیرانى ژاپۆنیش سێڵفییەکى هەردوو سەرۆکەکە بڵاو کردەوە. سەرکوەزیرانى ژاپۆنیش لە پەیامێک هیواى خواست کە هاوپەیمانى نێوان ژاپۆن و ئەمریکا بەهێزتر بێت لە هەموو کاتێکى دیکە. سەرۆکوەزیرانى ژاپۆن نزیکترین دۆستى دۆناڵد ترامپە لە نێو سەرۆکەکانى دونیا و ئەمە پێنجەم جارە کە لە تەنیشت یەکترییەوە کات بەسەر دەبەن و یارى گۆڵف دەکەن لەوە کاتەوەى کە دۆناڵد ترامپ بووەتە سەرکۆمارى ئەمریکا.

هەواڵدەرى ئەسۆشیتدپرێس لەم بارەوە نووسى کە ستراتیژى ئابەى سەرکوەزیرانى ژاپۆن ئەوەیە کە وڵاتەکەى لە نێو شەڕە بازرگانییەکان بپارێزێت. دۆناڵد ترامپ لەم بارەوەش باسى لەوە کردبوو کە لەبوارى بازرگانى و سیاسییەوە بە وردە قسە لەگەڵ سەرکوەزیرانى ژاپۆن دەکات و بە ڕۆژنامەنووسانیشى دوو پەیام گەیاندبوو کە "ژاپۆن لە ڕووى بازرگانییەوە دە ساڵ لە پێش ئەمریکاوەیە" و "ژاپۆن دەبێت ئەوە بزانێت کە ئێمە لە ماوەى ڕابردوو پاراستوومانە و کات و پارەمان بۆى خەرج کردووە".

لە پاش یارى گۆڵفەکەیان، ئایە و ترامپ چوون بۆ سەیرى یارى سۆمۆ لە تۆکیۆ، زۆرانبازییەک کە بە یەکێک لە یارییە کۆن و نەریتییەکانى ژاپۆن هەژمار دەکرێت و تیایدا دوو کەسى قەڵەو بە جلوبەرگێکى کورتى تایبەتەوە هەوڵى خستنەدەرەوەى یەکتر لە بازنەیەک دەدەن و یا شوێنێکى لە ئەرز بدەن جگە لە ژێر پێى نەبێت. ئەم یارییە مێژوویەکەى بۆ ١٥٠٠ ساڵ بەر لە ئێستا دەگەڕێتەوە. لە نێو یارییەکەدا کە کۆتا یاری بوو، دۆناڵد ترامپ کاپە گەورەکەى پێشکەش بە یەکەمى زۆرانبازییەکە کرد.

گۆڵف

گۆڵف ١

گۆڵف ٣

گۆڵف ٤

ژاپۆن و ئەمریکا

سۆمۆ

سۆمۆ ١

سۆمۆ ٢

سۆمۆ ٣