بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کۆمپانیا ئاڵمانییەکان ئێران جێ دەهێڵن

کۆمپانیا ئاڵمانییەکان ئێران جێ دەهێڵن
AvaToday caption
posted onMay 26, 2019
noبۆچوون

 

فولکێر ترایر، سەرۆکی بازرگانی دەرەکی ژووری پیشەسازی و بازرگانی ئاڵمان، ڕۆژی یەکشەممە ٥ جۆزەردان ڕایگەیاند لە ١٢ کۆمپانیای ئاڵمانی کە لە ئێران کاریان دەکرد ئێستا ٦٠ کۆمپانیا لە لەو وڵاتە ماوە.

 

ترایر لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ ڕۆژنامەی هاندزبلاتی ئاڵمان گووتویەتی: لە سێ مانگی سەرەتای ئەم ساڵ هەناردەی ئاڵمان بۆ ئێران بە جیاوازی لەگەڵ ڕێژەی هاوشێوەی ساڵی پێشوو ٥٠ لەسەد کەمی کردووە و لە هەمان کاتدا هەناردەی ئێران بۆ ئالمان ٤٢ لەسەد کەمی کردووە. لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کردووە هەناردەی ئاڵمان بۆ ئێران لە مانگی ژانویەدا بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە و لە مانگی مارسدا گەیشتووەتە ٣٣٩ ملیۆن یۆرۆ.

بە پێی ڕاپۆڕتی ژووری پیشەسازی و بازرگانی ئاڵمان، ئەو کاڵایانەی لە ساڵی ٢٠١٨ لە ئاڵمانەوە بۆ ئێران نێردروان بە پێرستی گرینگ بوون بریتین لە: ترۆمۆبێل، دەزگای جۆراوجۆر و کەرسەی مکانیکی، دەرمان و بەرهەمە ئەلەکترۆنیکییەکان و هەروەها کەرەسەی ڕووناک کەرەوە.

ژووری پیشەسازی و بازرگانی ئاڵمان ئاشکرای کردووە، ئێران لە دەیەی ١٩٧٠ دووهەمین بازاڕی گرینگی هەناردەی ئاڵمان لە دەرەوەی ئەوروپا بوو. یەکەمین بازاڕی گرینگ بۆ ئاڵمان لەو دەیە و لە دەرەوەی یەکیەتی ئەوروپا، وڵاتی ئەمریکا بووە.