بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

دەزگای دادوەری ئێران دژی "ئازادی بەمەرج"ی ویدا موەحید ڕاوستا

دەزگای دادوەری ئێران دژی "ئازادی بەمەرج"ی ویدا موەحید ڕاوستا
AvaToday caption
posted onMay 24, 2019
noبۆچوون

 

پەیام دوڕەفشان پارێزەری ویدا موەحێد کچی شەقامی ئینقلاب کە وەکوو ڕێکخەری ناڕەزایەتییەکان دژی حیجابی زۆرەملێ ناسراوە و پاڵپشتی خەڵکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، گوتوویە: سەرەڕای داواکاری ویدا ،بەڵام بەرپرسانی دادوەری دژی ئازادی بەمەرجی ئەو ڕاوستان.کەچی ئەم یاسایە بەتەواوی  ویداش دەگرێتەوە.

 

دوڕەفشان هەروەها لە لاپەڕەی ئینستاکەی نوسیویە: ویدا موحەێد دۆخی تەندروستی باش نییە و لە زینداندا کیشی زۆر دابەزیوە و سەرپەرشتی منداڵە چکۆلەکەشی جێ دڵەڕاوکێیە.

بەپێ یاساکانی کۆماری ئیسلامی، کەسانێک کە تاوانی مەترسیداریان نەبووە، پاش ئەوەی کە بەشێک لە سزاکەیان تێپەڕاند، دەتوانن داوای ئازادی بەمەرج بکەن. کە بەرپرسانی دادوەری ئێران بەردەوام ئەم داواکارییەی زیندانیانی سیاسی و چالاکانی مەدەنی ڕەت دەکەنەوە.

پێشتریش وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاگێنراوێکدا، سەرکوتکردنی لەڕادەبەدەری چالاکانی مافی ژنانی لە ئێراندا بەتوندی شەرمەزار کردبوو و داوای ئازادی ئەو ژنانەی کرد کە تەنیا داوای مافی سەرەکی خۆیان دەکەن.