بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

تورکیا کڕینی نەوتی لە ئێران ڕاگرتووە

تورکیا کڕینی نەوتی لە ئێران ڕاگرتووە
AvaToday caption
بەپێ ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز، بەرپرسێکی تورکیا کە نێوی نەبراوە گوتوویەتی: تورکیا لە سەرەتای مانگی مەییەوە کڕینی نەوتی لە ئێران ڕاگرتووە.
posted onMay 24, 2019
noبۆچوون


 

بەپێ ڕاپۆرتەکە، ئەم بەرپرسە بە بیراننەوەی ئەوەی کە تورکیا یەکێ لەو ٨ وڵاتەیە کە لە لێخۆشبوونەکان بەشدار بوو گوتوویە: دەوڵەتی تورکیا لە ئێستادا، لەنێو چوارچێوەی ئەو گەمارۆوە نەوتییەیە کە ئەمریکا دیاریکردووە.

 

سێ ڕۆژی پێشووش، ڕۆیتەرز لە زمانی سەرچاوەیێکی نەوتی گوتبووی: لەسەرەتای مانگی مەی و کۆتایی لێخۆشبوونەکان، هیچ کەشتییەکی نەوتکێش کە لە بەندەرەکانی ئێرانەوە باری هێنابێت، نەهاتووتە نێو بەندەرەکانی تورکیا.  بەوتەی لێکۆڵەران، تورکیا پێداویستییە نەوتییەکانی لەباتی ئێران لە عێراق، ڕووسیا و قەزاقستان دابین دەکات.

هەواڵدەری فەڕانسەش لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە ڕاگرتنی هاوردەکانی نەوتی تورکیا لە ئێرانەوە، لەزمانی بەرپرسێکی تورکیا بەبێ نێوبردنی گوتوویەتی: تورکیا کڕینی نەوتی لە ئێران بە هۆی بەڕێوەبردنی گەمارۆەنەوتییەکانی ئەمریکا ڕاگرتووە، ئەگەرچی بەگشتی دژی ئەم گەمارۆیانەیە.

بەوتەی هەواڵدەری فەڕانسە، ئەم بەرپرسە کە هاوڕێ وزیری دەرەوەی تورکیا لە سەفەری فەرانسە بوو، گوتوویە: تورکیا وەکوو هاوپەیمانێکی ستراتژیکی ئەمریکا، گەمارۆ نەوتییەکانی ئەمریکا دژی ئێران بەڕێوە دەبات.