بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

هێرشی دووبارەی حوسییەکان بۆ سەر بنکە سەربازییەکانى عەرەبستان

هێرشی دووبارەی حوسییەکان بۆ سەر بنکە سەربازییەکانى عەرەبستان
AvaToday caption
posted onMay 21, 2019
noبۆچوون

 

حوسییەکانی یەمەن ڕایانگەیاندووە لە ڕێگەی فرۆکەی بێفرۆکەوان هێرشیان کردۆتە سەر فرۆکەخانەی نوجران لە عەرەبستان. عەرەبستان ڕایگەیاندووە ناوچەیەکی مەدەنی ئامانجی ئەو هێرشە بووە. بە پێی ڕاپۆڕتی ئاسۆشێتد پرێس، تەلەڤیزیۆنی ئەلمەسیرەی سەر بە حوسییەکان بڵاوی کردۆتەوە لە ڕێگەی فرۆکەی بێفرۆکەوان و هێرشیان کردۆتە سەر فرۆکەخانەی نەجران.

بە گووتەی حوسییەکان ئەو فرۆکەخانەیە بنکەیەکی سەربازییە و ئەوان هێرشیان کردۆتە سەر کۆگایەکی تەقەمەنی. تەرکی مالکی، وتەبێژی هاوپەیمانی عەرەبی بە ڕێبەری عەرەبستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند حوسییەکان هەوڵیان داوە هێرش بکەنە سەر ناوچەیەکی ناسەربازی لە نەجران. تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێک لەسەر خەسارەکانی ئەو هێرشە بڵاو نەبۆتەوە.

ئەوە دووهەمین هێرشی فرۆکەی بێفرۆکەوانی حوسییەکانە بۆ سەر عەرەبستان لەماوەی دوو حەوتووی ڕابردوودا. حەوتووی ڕابردوو جارێکی دیکە هێرشیان کردبوو سەر دامەزراوە نەوتییەکان و هێڵكی گوێستنەوە نەوتی عەرەبستان. لە کاردانەوە بەو هێرشانە، عەرەبستانی سعودی وێرای تاوانبار کردنی ئێران و ئاماژەدان بە گرێدراوی حوسییەکان بە کۆماری ئیسلامی، ڕەتیان کردەوە هێرشی ئاسمانی کرابێتە سەر پێگەی حوسییەکان لە شاری سەنعا.

کۆماری ئیسلامی پشتیوانی سەربازی و ماڵی حوسییەکانە.