بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

وێنەی میدیاکانى ئێران و ڕووسیا سەبارەت بە تەقینەوەى کەشتییەکانی ئیمارات ساختە بوو

وێنەی میدیاکانى ئێران و ڕووسیا سەبارەت بە تەقینەوەى کەشتییەکانی ئیمارات ساختە بوو
AvaToday caption
هەواڵدەرەکانی سەر بەکۆماری ئیسلامی وێنەی ۱۰ ساڵی پێشوویان بۆ تەقینەوەکانی دوێنی بەندەری فەجیرەی ئیمارات بڵاو کردەوە.
posted onMay 13, 2019
noبۆچوون

 

لەپاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی "خراپکاری لە کەشتی بازرگانی" لە کەنارەکانی بەندەری فەجیرەی ئەمارات، هەواڵدەرەکانی کۆماری ئیسلامی و هەواڵدەرێکی ڕوسیا، وێنەیێکی ساختەیان بڵاو کردەوە کە پاش دژکردەوەی کاربەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، زۆربەی هەواڵدەرەکان ئەو وێنانەیان سڕییەوە.

 

ئەو وێنانە کە لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە بڵاوە بووەوە، نەک پەیوەندی بە دوایین تەقینەوەکەوە نەبوو بەڵکوو ئاستی تەقینەوەکەی زۆر گەورەتر و بەربڵاوتر لەوەی کە بوو، پیشان دابوو. وێنەکان هی ساڵی ۲۰۰۹ بوو کە ئاگرکەوتنەوەی تانکرێکی گواستنەوەی نەوتی لە بەندەر "جەبەل عەلی" پیشان ئەدا. هەواڵدەرەکانی کۆماری ئیسلامی سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ۲۲ی بانەمەڕ لەزمانی ئەلمەیادینى تەلەڤزیۆنی عەرەبزمانی نزیک لە ئێران، هەواڵی چەند تەقینەوەی لە بەندەری فەجیرە و ئاگرکەوتنەوە لە ۷ نەوتکێشی بڵاوکردەوە کە پاشان درۆی ئەو هەواڵە ڕاگەیێنرا.

بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە بە وێنەی ساختەوە لەلایەن کۆماری ئیسلامی لە کاتێکدا بوو کە وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاندبوو چوار کەشتی بازرگانی ئیمارات لە بەندەری فەجیرە کەوتوونەتە بەر کردەوەی خراپکارانە.