بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

بانکە ئەوروپاییەکان هاوکاری ئێنستکس ناکەن

سەرۆکی ناوەندی سەرمایەگوزای بازرگانی ئێران دەڵێ ئێنستکس بە بێ هاوکاری بانکە ئەوروپاییەکان کەڵکی نییە و بانکە ئەوروپاییەکان ئامادەی هاوکاری کردنی ئەو دامەزراوە نین.  بازرگان و بانکە ئەوروپاییەکان ئامادە نین سەرەڕای هەبوونی گەمارۆکانی ئەمریکا دژی کۆماری ئیسلامی ڕیسکی بازرگانی  و ئاڵوگۆری ماڵی لەگەڵ ئێران قەبوڵ بکەن. ئێنستکس ناتوانێ بە بێ هاوکاری بانکێکی ئەوروپایی و بە تەنیایی ئاڵووێری پوڵی و بانکی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئەنجام بدات. فریال مستۆفی سەرۆکی ژووری بازرگانی تاران سەبارەت بە کاناڵی ماڵی ئەوروپا ناسراو
AvaToday caption
posted onMay 8, 2019
noبۆچوون

 

سەرۆکی ناوەندی سەرمایەگوزای بازرگانی ئێران دەڵێ ئێنستکس بە بێ هاوکاری بانکە ئەوروپاییەکان کەڵکی نییە و بانکە ئەوروپاییەکان ئامادەی هاوکاری کردنی ئەو دامەزراوە نین.

 

بازرگان و بانکە ئەوروپاییەکان ئامادە نین سەرەڕای هەبوونی گەمارۆکانی ئەمریکا دژی کۆماری ئیسلامی ڕیسکی بازرگانی  و ئاڵوگۆری ماڵی لەگەڵ ئێران قەبوڵ بکەن. ئێنستکس ناتوانێ بە بێ هاوکاری بانکێکی ئەوروپایی و بە تەنیایی ئاڵووێری پوڵی و بانکی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئەنجام بدات.

فریال مستۆفی سەرۆکی ژووری بازرگانی تاران سەبارەت بە کاناڵی ماڵی ئەوروپا ناسراو بە ئێنستکس گووتی: ئێنستکس لە ئەوروپا پێکهات و ژمارەیەکی بانکی لە بانکێکی ئەوروپایی بۆ کراوە و لە بەرامبەردا ئەو کۆمپانیایە لە ئێران ناوی تۆمار کرا، بەڵام پرسی سەرەکی ئەوەیە تا ئەو کاتەی بانک یان دامەزراوەیەکی ماڵی ئامادە نەبێ هاوکاری ئێنستکس بکات بە کردەوە ناکرێ هیچ چاوەڕوانییەکمان لەو دامەزراوە هەبێت.

 

بانکە ئەوروپاییەکان هاوکاری ئێران ناکەن

ئینکس

سەرۆکی ژووری سەرمایەدانانی بازرگانی تاران ئاشکرای کرد بانکە ئەوروپاییەکان بۆ کاری بازرگانی هاوکاری ئێران ناکەن و گووتوشیەتی: شێوازی بازرگانی ئێران و ئەوروپا بە شێوەیەکە کە هەر جۆرە بازرگانییەک پێویستی بە هاوکاری بانکێک هەیە کە بتوانێ ئاڵووێری ماڵی بۆ بازرگانی ئەنجام بدات و ئێنستکس بە تەنیایی ناتوانێ ئەو کارە بکات.

لە درێژەدا گووتویەتی: بە هۆی گەمارۆکانی ئەمریکا هیچ بانکێک ئامادە نییە بازرگانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی بکات و لە لایەکی دیکە بە پێی ئەو زانیاریانەی بە ئێمە گەیشتووە هەوڵەکانی ئەوروپا بۆ ڕازی کردنی بانکێک بۆ درێژەدان بە ئاڵووڕیری ماڵی لەگەڵ ئێمە بەردەوامە. فریال مستۆفی جەختی لەوە کردۆتەوە کە ئێستا ئەو دامەزراوە تەنیا بۆ ناردنی خۆراک و دەرمان و کاڵای ئینسان دۆستانە کاری پێدەکرێ بەڵام هیچ بانکێکی ئەوروپایی ئامادە نییە تەنانەت بۆ ناردنی ئەو پێداویستیانەش ئاڵووێری مالی لەگەڵ ئێران بکات و هاوکاری ئێنستەکس بکات.

سەرەڕای تێپەڕ بوونی چەندین مانگ لە بانگەشەی وەڕێخستنی ئەو دامەزراوە لە لایەن دەوڵەتی ڕووحانی تا ئێستا هیچ هەواڵێک لە جێبەجێ بوونی نییە و بازرگانانی ئەوروپایی ئامادە نین سەرەڕای گەمارۆکانی ئەمریکا ڕیسکی بازرگانی و تجاری لەگەڵ ئێران قەبووڵ بکەن.