بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

هێزەکانی پژاک بەرپەرچی هێرشی سوپایان دایەوە

هێزەکانی پژاک بەرپەرچی هێرشی سوپایان دایەوە
AvaToday caption
پەکەکە بڕیاری پاشەکشێی دا
posted onApril 24, 2019
noبۆچوون

 

هێزەکانی سوپای پاسداران لە چوارچێوەی مانۆڕی نیزامی لە بڵینداییەکانی شاهۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرشیان کردە سەر گرووپیێک لە گریلاکانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان و بەرپرچیان درایەوە.

 

پارتی ژیانی ئازی کوردستان کە تواناییەکی زۆری لە خەبات بە دژی کۆماری ئیسلامی هەیە بووە بە قوربانی پێوەندی نهێنی پەکەکە  و سوپای پاسداران. پژاک لە ژێر کاریگەری پەکەکە سەبارەت بە دانانی سوپای پاسداران لە لیستی تیرۆر بێ لایەنی ڕاگەیاندووە و بە شێوەی فەرمی ڕووخانی کۆماری ئیسلامی لە بەرنامەی کاری خۆی بردووەتە دەر و لە چوارچێوەی چاکسازی لە ئێراندا خەریکی سیاست دەکات.

لەو نێوەدا ماوە ماوە چەند کەس لە هێزەکانی پژاک کە خوازیاری خەبات دژی کۆماری ئیسلامین لە بڕیاری پەکەکە دەچنە دەر بە گژ هێزەکانی سوپادا دێنەوە. ئاڤاتودەی پشتیوانی لەو گریلایانە دەکات کە دژی سوپای تیرۆریستی پاسدارانی ئێران خەبات دەکەن و خوازیاری ڕووخاندنی ئەو ڕژیمەن.

پەکەکە تورکیە بە دوژمنی خۆی دەزانێ و کۆماری ئیسلامی بە شێوەی ناڕاستەوخۆ بە هاوڕیی دژە ئیمپڕیالیستی خۆی دەزانێ و کۆمەڵیک بنکەی نیزامی هاوبەشی لەگەڵ سوپا لە قەندیل و هەروەها لەگەڵ حەشدی شەعبی لە شنگال و مەخمور هەیە.

جەمیل بایک سەرۆکی هاوبەشی پەکەکە لە دیمانەیەک لەگەڵ ئاژانسی فوڕات نیوز ڕایگەیاندبوو کە پەکەکە لە بەرەی ئێران و سوریە دایە و بە ئاشکرا ڕایگەیاندبوو ئیزن نادات ئەمریکا بەرەی دژی ئێران پەرە پێبدات.