بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

وەزیری وزەی عەرەبستان: هاوسەنگى نەوت لە بازارەکانی دونیا ڕادەگرین

وەزیری وزەی عەرەبستان: هاوسەنگى نەوت لە بازارەکانی دونیا ڕادەگرین
AvaToday caption
posted onApril 24, 2019
noبۆچوون

 

خالید فالح وەزیری وزەی عەرەبستان ڕۆژی چوارشەممە ٤ى بانەمەڕ ڕایگەیاند وڵاتەکەی هاوسەنگى نەوت لە بازارەکانی دونیا دەپارێزێت.

 

وەزیری وزەی عەرەبستان لە درێژەی قسەکانیدا گوتویەتی "ئێمە بە وردی بازاڕی نەوت دەخەینە ژێر سەرنج و لەگەڵ بەرهەمهێنەرانی دیکەی نەوت هاوئاهەنگ دەبین بۆ ئەوەی سەبارەت بە ئاستی پێویستی نەوتی بەکارهێنەران، دڵنیایی تەواومان هەبێ و لە هەمانکاتدا هاوسەنگى جیهانی نەوت تێک نەچێت".

لە کاتێکدا وا چاوەڕوان دەکرا دوای بریارەکەی ترامپ بۆ کۆتاییهێنان بە لێخۆشبوونی کاتی گەمارۆکانی سەر نەوت، نرخی زێری ڕەش لە بازاڕەکانی دونیا بەرز بێتەوە بەهای نەوتی خاوی برێنت لە ڕۆژی چوارشەممە گەیشتە بەرمیلی ٧٤ دۆلار و ٢٤ سەنت.

ئەوە لە کاتێکدایە لە مانگەکانی ڕابڕدوو و بە دوای ڕێککەوتنی وڵاتانی ئەندامی ئۆپێک و ئەو وڵاتانەی کە لەو ڕێکخراوەدا ئەندام نین سەبارەت بە لە خواریدا ڕاگرتنی ئاستی بەرهەمهێنان، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی دونیادا لەگەڵ بەرز بوونەوەیەکی ڕێژەیی بەرەوڕوو بۆتەوە.

کۆشکی سپی، ڕۆژی دوی بانەمەڕ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە دۆنالد ترامپ لێخۆش بوونی کاتی سەر گەمارۆکانی نەوتی ئێران درێژ ناکاتەوە.