بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

بەندکراوێکی کورد دوای ٨٠ ڕۆژ ئەشکەنجە برایە بەندیخانەی ناوەندی شارەکە

بەندکراوێکی کورد دوای ٨٠ ڕۆژ ئەشکەنجە برایە بەندیخانەی ناوەندی شارەکە
AvaToday caption
ئیتلاعات نەیهێشت بۆ ماوەی ٨٠ ڕۆژ  بنەماڵەی ئەو بەندکراوە هیچ زانیارییەکیان لەسەر چارەنووسی کوڕەکەیان هەبێت
posted onApril 20, 2019
noبۆچوون

 

سەید مستەفا مستەفەوی ـ ئاڵبلاغ خەڵکی شاری بۆکان شەوی ڕابڕدوو دوای ٨٠ ڕۆژ مانەوە لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی ورمێ و ئەشکەنجە و لێدانێکی زۆر جارێکی دیکە گەڕێندراوە بۆ گرتووخانەی گشتی شاری ورمێ.

ئەو بەندکراوە سیاسییە بە تاوانی کوشتنی جاشێک بە ناوی حوسێن شوانکارە لە هاوینی ساڵی ٩٧ لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە سەرەتای مانگی سەرماوەزی ڕابردوودا قۆڵبەست کرا و دوای ٢٧ ڕۆژ لێکۆڵینەوە و ئەشکەنجەکەی زۆر لە ژوورە تاکەکسییەکانی گرتووخانەی ئیتلاعاتی ورمێ بۆ بەندی ٣ و دواتر بۆ بەندی ١٢ زیندانیانی سیاسی ڕاگوێزرابوو.

دوای ماوەیەک دووبارە مستەفا بۆ ئیدارەی ئیلاعات ڕاگوێزرابوو و دوای ٨٢ ڕۆژ لێکۆڵینەوە و ئەشکەنجە و لێدان و هەروەها بێ ئاگاداری بنەماڵەکەی لە چارەنووسی دوێنێشەو جارێکی دیکە ڕاگوێزراوە بۆ گرتووخانەی گشتیی شاری ورمێ.