بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئەرتەش هێزێکی نەتەوەیی یان داردەستی سیاسەت

ئەرتەش هێزێکی نەتەوەیی یان داردەستی سیاسەت
AvaToday caption
باسی سەرەکی حەسەن ڕوحانی سەرۆکۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژی ئەرتەش، پاڵپشتی لە سوپای پاسدارانی تێرۆریست بوو
posted onApril 18, 2019
noبۆچوون

 

ڕۆحانی ئەمڕۆ لە ڕژەی هێزەکانی ئەرتەشدا گوتی"بێ ڕێزی بە سوپای پاسداران بێ ڕێزی بە خەڵکە چۆن سوپای پاسداران هێزێکی خەڵکییە". سوپای تێرۆریستی پاسداران هێزێکی سەربازییە کە ئەرکی سەرەکی پاراستنی کۆماری ئیسلامی و پەرەپێدان بە ئایدۆلۆژی ئەم دەسەڵاتە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی دیکەی جیهانە. لە پێناوی ئەم ئەرکەش تا ئێستا سڵی لەهیچ کردەوەیەکی تێرۆریستی نەکردووەتەوە.

 

هەروەها ڕۆحانی لەم ڕژەدا  لەکاتێکدا ئەڵێ "ئەرتەش لە کۆماری ئیسلامی پلەیێکی بەرزی هەیە "کە کۆماری ئیسلامی ماوەی چل ساڵ هەموو هەوڵێکی  بۆ لاوازکردنی ئەم هێزە داوە کە لە هەموو دونیادا هێزێکی خەڵکییە و ئامانجی سەرەکی پاراستنی بەرژەوەندی نەتەوەییە، بەڵام بەردەوام ویستوویەت وەک لقێکی لاواز لە سوپای پاسداران  ڕایبگرێت. بۆیە زۆرێک لە فەرماندە باڵاکانی ئەرتەش لە کەسانێکی سوپایی پێک هاتوون".

ئێستاش کە سوپای پاسداران لەلایەن ئەمریکاوە خراوەتە نێو ڕیزی گرووپە تێرۆریستییە بیانییەکان، هەوڵی دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامیش بۆ جێبەجێکردنی کادیری باڵای ئەرتەش لە گەڵ سوپاییەکان زۆتر دەبێتەوە، بەڵام ئەندامان و هێزی ئاسایی ئەرتەش زۆرتر خۆیان بە خەڵکی دەزانن  و لە کارەساتی بوومەلەرزەی کرماشان و لافاوەکەش ئەو شتە بە ڕاشکاوی  نیشان درا.