بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

سکایپ کۆمەڵێک تایبەتمەندی سەرسۆهێنەر دەخاتەروو

سکایپ کۆمەڵێک تایبەتمەندی سەرسۆهێنەر دەخاتەروو
AvaToday caption
posted onApril 7, 2019
noبۆچوون

 

کۆمپانیاى مایکرۆسۆفت، زلهێزى تەکنەلۆژی ویلایەتە یەکگرتووەکان، ڕایگەیاند " کۆمەڵێک تایبەتمەندی نوێ لەنێو سیستەمى پەیوەندییەکانى خۆى (سکایپ) خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەى بتوانرێت لەیەک کاتدا پەنجا کەس پەیوەندی تەلەفۆنى و ڤیدیۆیی ئەنجامبدەن".

 

بەرپرسانى سکایپ، پێش خستەرووى تایبەتمەندییەکەیان " چەندین تاقیکردنەوەى تەکنەلۆژییان لەو بوارە ئەنجام داوە". کۆمپانیاکەى ئەمەریکا لەراگەینراوێکدا لەپێگەى سکایپ بڵاویکردۆتەوە " لەمەرۆوە سکایپ ژمارەى کەسایەتیەکانى لەیەک پەیوەندی ڤیۆیی یاخود دەنگی بەرز کردەوە". گووتیشى " ئێستا بەکاربەران دەتوانن لەیەک پەیوەندیی گفتوگۆ لەگەڵ ٥٠ کەس ساز بدەن".

بەو تایبەتمەندییەى مایکرۆسۆفت لەنێو سیستەمی سکایپ ئەنجامیداوە، توانى بەپێش کۆمەڵێک سیستەمی پەیوەندییە خێراییەکانى دیکە بکەوێت وەک " واتساپ، گوگڵ هانگ ئاوتس و، ئینستاگرام"، کەژمارەى پەیوەندییە بە کۆمەڵەکانى سنووردارن چ لەبەشى ڤیدیۆیی یاخود دەنگی. مایکرۆسۆفت باسى لەوەشکردووە " لەگەڵ زیادبوونى ژمارەى بەشداربووانى پەیوەندییەکانى ئەو سیستەمە، چەند گۆڕانکارییەکیان لەچۆنیەتى دەستپێکردنى ئەو پەیوەندییە فراوانە کردووە".

ئەو گۆڕانکارییەش وەک خۆى هێماى بۆ دەکات بریتییە لە زیادکردنى دوگمەیەک بۆ گۆڕینى زەنگەکان، بۆ ئەوەى هەر ئەندامێکى بەشداربووى ئەو پەیوەندییە فراوانە هۆشدارییەک بەشێوەى پەیوەندی پینگ PING پێبگات، تاوەکو بەشداریی لەپەیوەندییەکان بکات. ئەوەشى دووپات کردووەتەوە " ئەو هۆشدارییانەش ڕێگایەکى سادەو، بێزاکەر نین، بۆ بەدەستهێنانى پەیوەندییەکان و کۆبوونەوەکان، بەتایبەت لەنێو خێزان و هاوڕێیان، یاخود لەنێو مێوانانى بۆدکاست یاخود هاوکارانى کار".

مایکرۆسۆفت، کە یەکێکە لەو کۆمپانیانەى لەبواری تەکنەلۆژیای کۆمپیۆتەرو، سیستەمى ویندۆز، لەئادارى ڕابردوو کارى لەسەر ئەو تایبەتمەندییەى سکایپ کردووە، بەڵام لەسەرەتاى نیسانى ٢٠١٩، بەرنامەکەى بۆ گشت بەکاربەرانى خستەروو. بەکاربەرانى ئەو سیستەمەش دەتوانن ڤێرژنى نوێی ئەو بەرنامەیە لەسەرجەم بازاڕە ئەلیکترۆنیەکان دابەزێنن، بەتایبەت جۆرەکانى دیسک تۆپ، ویندۆز، مام ئەو ئێس و، مۆبایلەکانى ئاندرۆید و ئایفۆن، تەنانەت لەنێو سیستەمەکانى ئایپادو لاپتۆپی دەستیش جێگیر کراون.

مایکرۆسۆفت، مانگێک پێش خستنەرووى تایبەتمەندییەکانى سکایپ، ڤێرژنێکى نوێکراوى سکایپی بۆ بەکاربەرانى کۆمپیۆتەر خستە بەردەستى بەکاربەرانى، کە کۆمەڵێک تایبەتمەندی فراوانى لەخۆ گرتبوو، بەتایبەت لەبەرز کردنەوەى کواڵیتى ڤیدیۆیی و، زەنگی ئاگادارکردنەوەى فراوان بۆ دەستنیشانکردنى بژاردەکانى ئاگادار کردنەوە.