بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

بڕیارە سەیرەکانی خومەینی پێش مردنى

بڕیارە سەیرەکانی خومەینی لە پێش مردنى
AvaToday caption
posted onMarch 30, 2019
noبۆچوون

 

ئایەتوڵا خومەینى پێش کردنى کۆمەڵێک بڕیارى سەیر و سەمەرەى دەرکرد کە زۆرێکیان کێشەى نایەوە و هەندێکى تریان بوونەتە سەرئێشە بۆ خەڵکى ئێران. لێرەدا هەندێک لەو بڕیارانەى خومەینى دەخەینە ڕوو:

 

ـ لەکارلادانی حوسێن عەلی مونتەزیری لە جێگرایەتی خۆی و تاوانبارکردنی ناوبراو بەوەی گوێڕایەڵی لیبڕال و موجاهیدینەکانە

ـ داوای لە سێدارەدانی ئەو فەرماندە شەڕانەی ئێران کە لە کاتی شەڕی ئێران و عێراق تووشی هەڵە بوون و تەنانەت داوای ڕەچاونەکردنی یاساکانی شەڕیشی کرد

ـ فەرمانی لەسیدارەدانی ئەندامانی ڕێکخراوی موجاهیدینی خەڵک و بە پیی ئەو بڕیاڕە هەزاران کەس لە بەندکراوانی سیاسی ئێران بە تایبەت ئەندامانی موجاهدینی خەڵق لە سێدارە دران.

ـ بڕیاڕی سێدارەدان بۆ ژنێک کە لە بەرانامەیەکی ڕادیۆییدا گووتبووی دەبێ ئۆلگوی ژنی ئێرانی ئۆشین بێت. بەڕێوەبەرانی ئەو بەرنامە هەر کام بە چوار ساڵ زیندان و لێدانی ٤٠ قامچی سزا دران.

ـ فتوای کوشتنی سەلمان ڕوشدى نووسەری کتێبی ئایاتی شەیتانی و داواکردن لە موسڵمانانی جیهان بۆ ئەوەی لە هەر کوێ توانیان سەلمان ڕوشدی دەستبەسەر بکەن و لە سێدارەی بدەن. هەر لەو پەیوەندییەدا دامەزراوەی ١٥ خورداد کە یەکێک لە دامەزراوەکانی ژێر دەسەڵاتی خومەینی بوو خەڵاتی بۆ ئەو کەسە دانا کە بتوانێ سەلمان ڕوشدی سزا بدات.