بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

عەرەبستان خوازیاری هاوپەیمانییە دژ بە ئێران

عەرەبستان خوازیاری هاوپەیمانییە دژ بە ئێران
AvaToday caption
posted onMarch 30, 2019
noبۆچوون

 

وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سعودی ڕۆژی ٩ خاکەلێوە لە دانیشتنێک لە تونس دەستێوەردانی ئێرانی لە کاروباری وڵاتانی عەرەبی بە مەترسی بۆسەر دونیای عەرەب زانی و خوازیاری هەوڵی هاوئاهەنگی ئەو وڵاتانە بوو دژی ئێران.

 

وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سعودی لە دانیشتنی وەزیرانی یەکیەتی وڵاتانی عەرەب کە ڕۆژێک پێش دانیشتنی سەرۆکی وڵاتانی بەشدار لەو یەکیەتییە گووتی: دەستێوەردانەکانی ئێران لە کاروباری وڵاتانی عەرەب لە رێگەی سوپای پاسداران و میلیشیاکانی سەر بەو دامەزراوە لە کاروباری نێوخۆی عێراق، یەمەن، سوریە و و لوبنان یەکێک لە مەترسیدارترین شێوەکانی تیرۆریزم و بناژۆخوازییە و ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵی پێویستی بە هاوکاری فرە لایەنی وڵاتانی عەرەبیە.

ئیبراهیم ئەلعەساف جەختی لەوە کردەوە وڵاتانی عەرەبی دەبێ بۆ ڕاگرتنی بەرنامەی مووشەکی کۆماری ئیسلامی هەنگاو هەڵبێننەوە. وەزیری دەرەوەی عەرەبستان گووتی ئێران موشەکی داوە بە میلیشیا حوسییەکان بۆ ئەوەی هێرش بکەنە سەر شارەکانی عەڕەبستان.

هاوپەیمانان بە رێبەری ڕیاز و پێکهاتوو لە هەشت وڵاتی عەرەبی لە ساڵی ٢٠١٥ بەشداری شەڕی ناوخۆی یەمەنیان کرد. ئەو هاوپەیمانییە دوای ئەوە درووست بوو کە حوسییەکانی یەمەن کە لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە پاڵپشتی دەکرێن دەسەڵاتیان لە پایتەختی ئەو وڵاتە لە مەنسور هادی ستاند و دواتر هادی بەرەو عەرەبستان هەڵات.