بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

شاری سنە لە ساڵی ڕابڕدوودا زۆرترین ئاستی گرانی بە خۆیەوە بینیوە

شاری سنە لە ساڵی ڕابڕدوودا زۆرترین ئاستی گرانی بە خۆیەوە بینیوە
AvaToday caption
posted onMarch 13, 2019
noبۆچوون

 

ناوەندی ئاماری ئێران بڵاوى کردەوە کە لە ساڵی ڕابڕدوو هەتا دەگاتەوە مانگی ڕێبەندان زۆرترین بەرزبوونەوەی تێچووەکانی ژیان لە شاری سنە بووە. پارێزگای قوم کەمترین ئاستی گرانبوونی بە خۆیەوە بینیوە.

ئاماری پارێزگایی هەڵاوسانی خاڵ لەسەر خاڵ، نیشانی دەدا کە زۆرترین ڕێژەی بەرزبوونەوەی نرخەکانی لەمساڵدا تا دەگاتەوە مانگی ڕێبەندان بە ڕێژەی ٥٢.٥ لەسەدە کە ئەم ڕێژەیەیش تەنیا لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بینراوە.  ئەوە بەو واتایە دێت کە لە ماوەی ساڵی ڕابڕدوو تا دەگاتەوە مانگی ڕێبەندان بە شێوەی نێونجی ئاستی گرانی ١٠.٢ لەسەد لە هەموو شوێنەکانی دیکەی ئێران زیاتر بووە.

ڕێژەی هەڵاوسانی خاڵ لەسەر خاڵ لە نێو بنەماڵەی ئاواییەکانی سنە ٥٧.٤ لەسەد بووە کە زۆرترین ڕێژەیە لە ئاستی ئێراندا. لە بەرامبەردا ولە ماوەدا دانیشتوونای قوم کەمترین ئاستی هەڵاوسانی خاڵ لەسەر خاڵیان هەبووە و بە شێوەی نێونجی ٧ لەسەد هەرزانتر لە خەڵکی دیکەی ئێران ژیاون.