بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

گوایدۆ دوای خۆپێشاندانی لاینگرانی بەرەو کاراکاس کرد

گوایدۆ دوای خۆپێشاندانی لاینگرانی بەرەو کاراکاس کرد
AvaToday caption
ڕیبەری دژبەرانی مادۆرۆ داوای لە خەڵکی ڤەنزوێلا کرد بەرەو کاراکاس خۆپێشاندان بکەن.
posted onMarch 10, 2019
noبۆچوون

 

خوان گوایدۆ سەرۆکی پەڕڵەمانی ڤەنزۆئێلا کە خۆی وەک سەرکۆماری کاتی ئەو وڵاتە ناساندووە لە ئاپۆرای لاینگرانی لە کاراکاس گووتی بە زوویی ڕێپێوانێکی مێژویی سەرتاسەری بەرەو کاراکاس ڕادەگەینێت.

 

سەرەڕای درێژەی ناڕەزایەتییەکان، نیکۆلاس مادۆرۆ هەر جۆرە سازانێک لە بەرابەر دژبەرانی ڕەت دەکاتەوە و دەڵێ ئامادە نییە واز لە پۆستەکەی بێنێت. پەڕڵەمانی ڤەنزۆئێلا ماوەیەک لەمەو بەر هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتەی بە دەستکاری کراو ناوبرد و درێژەی سەرکۆماری مادۆرۆی بە نایاسایی نێودێر کرد.

بە پێی ڕاپۆڕتی هەواڵدەری ئاڵمان خوان گوایدۆ ڕۆژی شەممە ١٨ ڕەشەمە جەختی لەوە کردەوە کە بۆ لەسەر کار لادانی مادۆرۆ ئەگەر پێویست بێت داوای دەستێوەردانی نیزامی وڵاتانی دەرەکی دەکات. ناوبراو ڕایگەیاند یاسای بنەڕەتی ڤەنزوێلا چالاکی سوپا لە دەرەوەی ئەو وڵاتە و دەستێوەردانی لەشکری وڵاتان لەو ڤەنزوێلا بە ئیزن پێدراو دەزانێت.

 پێشتر سەرکۆماری ئەمریکا ڕایگەیاندبوو کۆمەڵگەی جیهانی بژاردەی نیزامی بە یەکێک لە بژاردەکانی سەر مێز دەزانێ و ئەو قسانەی مادۆرۆ ئاماژەدانە بە قسەکانی دۆناڵد ترامپ. گوایدۆ لە کاتێکدا ئەو قسانەی دەکرد کە بەشی زۆری ڤەنزوێلا بۆ سێهەمین ڕۆژی بەردەوام لەگەڵ کێشەی پچڕانی کارەبا ڕووبەڕویە.

ڕێبەرانی دژبەرانی ڤەنزۆئێلا نیکۆلاس مادۆرۆ بە بەرپرسی پچڕانی کارەبا لەو وڵاتە دەزانێت. لە لایەکی دیکە هاوکات لەگەڵ قسەکانی گوایدۆ مادۆرۆ داوای لە لاینگرانی خۆی کربوو دژی ئیمپڕیالیزم دەست بکەن بە خۆپێشاندان و لە پەیامێکی تویتەریدا ڕایگەیاندبوو ئێمە لە ئێستادا زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە دژی ئیمپڕیالیزمین و قەت تەسلیم نابین.