![دکتۆر ئیرەج محەممەدزادە سزای دوو ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپێندرا](/sites/default/files/2024-05/%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D8%AF%2B%DA%A9%D9%84%2B%D9%86%DB%8C%D8%B1%D9%88%D9%87%D8%A7%DB%8C%2B%D9%85%D8%B3%D9%84%D8%AD%2B%D8%A7%DB%8C%D8%B1%D8%A7%D9%86_1.jpg)
دکتۆر ئیرەج محەممەدزادە، ڕۆژنامەنووسی خەڵکی جوانڕۆ بە تۆمەتی "تێکدانی ڕای گشتی و بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە" لەلایەن دادگایەکی ئێران سزای دوو ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپێندراوە.
ئیرەج محەممەدزادە، بەڕێوەبەری کەناڵی تێلێگرامی (تیتر غەرب) و هەروەها خوێندکاری دکتۆرای زانستە سیاسییەکان، لەلایەن لەقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی جوانڕۆ بە سەرۆکایەتی دادوەر هادی چەراغی بە تۆمەتی "تێکدانی ڕای گشتی و بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە" دوو ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپێندراوە.
جێ ئاماژەیە کە ئیرەج محەممەدزادە ئەزمونی ٢٥ ساڵ ڕۆژنامەنووسی هەیه و لە ماوەی ساڵەکانی ڕابردوو چەند جارێکیش لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بانگ کراوە و هەڕەشە و لێپرسینەوەی لێ کراوە.
جیگای ئاماژەیه به هۆی زیندوو بوونی خەبات و تێکۆشانی گەلی کورد بۆ مسۆگەر کردنی ڕزگاری و ژیانێکی مرۆڤانه، هەر ڕۆژ چەندین گەنجی کوردستانی ڕووبەڕووی بانگهێشت، لێپرسینەوه، ئەشکەنجه و زیندان دەبن.
![دکتۆر ئیرەج محەممەدزادە سزای ٢ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپێندرا](/sites/default/files/inline-images/%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D8%AF%2B%DA%A9%D9%84%2B%D9%86%DB%8C%D8%B1%D9%88%D9%87%D8%A7%DB%8C%2B%D9%85%D8%B3%D9%84%D8%AD%2B%D8%A7%DB%8C%D8%B1%D8%A7%D9%86.jpg)
هەر لەم پەیوەندییەو، هەفتەی ڕبردوو مەهدی مەجیدی لاوی خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی دووی بۆکانەوه بە تۆمەتی "پشتگیری لە ڕێژیمی زانیۆنیزم" بە ٣ ساڵ بەندکران و بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" بە ١ ساڵ بەندکران و بە تۆمەتی "بێڕێزی بە ڕێبەری" بە یەک ساڵ و بە گشتی بە ٥ ساڵ بەندکران سزا دراوە.