بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئێران بەرەو پیرى دەڕوات

ڕێژیمى ئیسلامى ئێران کاریگەرى لەسەر پیربوونى کۆمەڵگەى ئێران هەیە!
ڕێژیمى ئیسلامى ئێران کاریگەرى لەسەر پیربوونى کۆمەڵگەى ئێران هەیە!
خراپى بەڕێوەبردنى وڵات کاریگەرى هەبووە لەسەر کەمبوونەوەى رێژەی هاوسەرگیری لە ئیران
posted onMay 29, 2018
noبۆچوون

 

هەتا دێت کۆمەڵگەى ئێرانى تەمەنى هەڵدەکشێت و ئەمەیش کاریگەرى و مەترسى پیربوونى ئەو کۆمەڵگەیەى لێ دەکرێت و لە لایەکى تریشەوە مەترسی چوونە سەری تەمەنی کچان بۆ ٣٠ تا ٥٠ ساڵ لە کۆمەڵگەی ئێراندا هەیە کە هاوسەرگیرییان نەکردووە.

 

 

سەرۆکی ئەنجوومەنى فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی ژنان و بنەماڵە، ئاماژەى بە مەترسییەکانی چوونە سەری تەمەنی ژیانی هاوبەش لە نیو کچان و کوڕانی ئێران کرد. زارا ئایەتوڵاهی لە درێژە قسەکانیدا گووتی لە ساڵی ١٣٩٥ى هەتاوى (بەرامبەر بە ٢٠١٥ى زایینى) میلیۆنێک و سێسەدهەزار کچی تەمەن ٣٠ بۆ ٥٠ ساڵ لە ئیراندا هەبوون کە قەت ژیانی هاوبەشیان پیک نەهێنابوو و ئیستا ئەو ئامارە زۆرتریش بووە.

 

زارا ئایەتوڵاهی باسیشى لەوە کرد کە چونە سەری تەمەنی ژیانی هاوبەش وا لە ژنان دەکات کە بە زەحمەت منداڵیان ببێت و ئەگەریش دووگیان ببن، ئەوا دووگیانییەکەیان مەترسیدار دەبێت. یەکیک لە هۆکارەکانی کەمبوونەوەى هاوسەرگیرى و زەماوەند و دروستنەبوونى ژیانی هاوبەش لە نێو لاوەکان بۆ زەحمەتى ژیان و زۆرى مارەیی دەگەڕێتەوە.

 

 بە هۆى دۆخى هەژارى و بێ پارەیی و بۆ پێوەبەسترانى کچان بە پیاوانەوە، زۆربەی بنەماڵەکان پێیان وایە دەبێت کچان بە پارە و زێڕێکى زۆر لە کوڕان مارە بکرێت تا گرەنتى ژیانیان هەبێت، بە ڵام بە پێى قسەى کۆمەڵناسێک ئەم عادەت و کردەیە چەندە بۆ کوڕان قورس و مەترسیدارە هێندەیش بۆ کچان قورس و مەترسیدار دەبێت. کۆمەڵناسەکە باسى لەوە کرد کە "ئەگەر کچەکە ژیانى قورس و ناخۆش بێت و خوازیارى جیابوونەوە بێت، ئەوا ئەو مارەییە زۆرە دەبێتە کەلەپچەیەک و زۆر بە زەحمەت بێى ڕزگار دەبێت".

 

ڕێژیمى ئیسلامى ئێران دەستێى گەورەى لە پیربوونى کۆمەڵگەى ئێرانى و کەمبوونەوەى ژیانى هاوسەرگیرى لە نێو گەنجان و لاوانى ئێراندا هەیە، بەوەى کە دۆخێکیان دروست کردووە کە ئابوورى وڵات داڕماوە و بە هۆى گەندەڵى و دزییە گەورە ملیاردییەکانى دەسەڵاتداران و بەرپرسانى نێو بەیتى ڕەهبەرى و سوپاى پاسداران و هەژارترکردنى کۆمەڵگە و خەڵک، چیتر لاوان خوازیارێکى گەرمى پێکهێنانى ژیانى هاوسەری نین و تەنانەت زۆرێکیش سارد بوونەتەوە لە بیرکردنەوە لە خودى ئەو پڕۆسەیە.

 

لە بارودۆخێک دا کە پیکهێنانی ژیان بۆ کچان ئاوا قورس و دژوارە، دەتوانین پێشبینی ئەوەش بکەین کە ئەو بارودۆخە چەندە تاڵتر دەبێتەوە بۆ ژنانی جیابووەوە و بێوەژنان.