بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد ماوەی 18 مانگە بێسەروشوێنە

posted onNovember 9, 2025
noبۆچوون

ئەنوەر ڕەمەزانپوور خەڵکی مەهاباد و خێزاندار و باوکی منداڵێک و تەمەن ۳۴ ساڵان، لە ڕێکەوتی 25ی جۆزەردانی ۱۴۰۳ بێ سەروشوێنە.

بنەماڵەی ناوبراو سەردانی زۆربەی دام و دەزگاکانی ڕێژیمیان کردووە و هیچ وڵامێکیان لە مەڕ کوڕەکەیان وەرنەگرتووە و تەنانەت لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان و سوشیال میدیادا بانگەوازی بۆ کراوە و تا ئێستا هیچ هەواڵێک بە دەست بنەماڵەکەی نەگەیشتووە.

بەهۆی هەڕەشەکانی پێشتری ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای ڕێژیم لە ئەنوەر ڕەمەزانپوور، گومانی ئەوە دەکرێت کە بە تۆمەتی ئەندامییەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکان دەسبەسەر کرابێت دواتر کوژرابێت.